کوردستان

باشترینەکانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان کران

Yariga App

یاریگا –

یەکێتی تۆپی پێی کوردستان لە رێگای لیژنەیەکی تایبەت باشترینەکانی خولی نایابی کوردستانی بۆ وەرزی رابردوو دەستنیشان کرد.

عادل عەلی راهێنەری شێروانە بە باشترین راهێنەر بۆ وەرزی 2024 _ 2025ـی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، عادل عەلی توانی بۆ یەکەمجار شێروانە بکاتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان و لە 28 یارییدا 17 بردنەوە و پێنج یەکسان بوون و شەش شکستی هەبوو.

بیلال ساڵح ناوەراستکار و ئەستێرەی شێروانە بە باشترین یاریزان بۆ وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان دەستنیشان کرا، بیلال ئاستێکی بەرزی لەکەڵ یانەکەی پێشکەش کرد و رۆڵێکی کاریگەری هەبوو لە پاڵەوان بوونی شێروانە، مایستڕۆکەی شێروانە توانی 13 گۆڵ و 13 ئەسیست بکات لەگەڵ یانەکەی.

گەیلان سادق گۆڵپارێزی هەندرێن بە باشترین گۆڵپارێز بۆ وەرزی 2024 _ 2025 دەستنیشان کرا، گەیلان لە 23 یارییدا لەگەڵ هەندرێن 11 کلین شیتی کرد و 13 گۆڵیشی لێ تۆمار کرا، فرانسیس دادزی هێرشبەری پێشمەرگەی هەولێریش بە 17 گۆڵ بووە گۆڵکاری وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button