ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ “بەڵێ”ی بۆ یانەیەکی بەڕازیلی کرد

یاریگا –
ئەستێرەیەکی ئارسیناڵ دوای ساڵانێکی زۆر لە یاریکردن لە پرێمەرلیگ، ئەو خوله جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی بەڕازیلیەوە دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی فابریزۆ رۆمانۆ، جۆرجینیۆی ناوەڕاستکاری ئیتاڵی و یاریزانی پێشووی یانەکانی ناپۆلی، چێڵسی و ئێستای ئارسیناڵ کە دوای ئەم وەرزە گرێبەستەکەی لەگەڵ گەنەرز بەسەردەچێت، لەگەڵ فلامینگۆی بەڕازیلی گەیشتووەتە رێککەوتنی کەسیی و وەک یاریزانی ئازاد پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.
رۆمانۆ نووسیوشیەتی کە لە زستانەوە پلانەکە یەکلاکراوەتەوە و گرێبەستەکەشی لەگەڵ فلامینگۆ تا ساڵی 2028 دەخایەنێت.
جۆرجینیۆ کە ئێستا تەمەنی 33 ساڵە، بە رەگەز بەڕازلییە بەڵام لەسەر ئاستی هەڵبژاردە درێسی ئیتاڵیای پۆشی.
ناوبراو ئەم وەرزە بەشێک نەبوو لە پلانە سەرەکییەکانی میکێل ئارتێتا. لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا بەشداریی لە تەنها 26 یارییدا کردووە و خاوەنی گۆڵێکە.
🚨🔴⚫️ Jorginho set to join Flamengo on free transfer, here we go!
Plan confirmed since January and deal set to be sealed for the midfielder who’s leaving Arsenal in June.
Three year deal until 2028 at Flamengo verbally agreed, as @venecasagrande reports. Jorginho said yes. pic.twitter.com/jx0WWVk7T7
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) May 5, 2025