ئیسپانیاگرنگترین

هێرشێکی تووند دەکرێتە سەر رۆناڵدۆ

"تکایە وازبێنە.."

Yariga App

یاریگا –

یانەی ڤایادۆلیدی ئیسپانی بە خراپترین دۆخدا تێدەپەڕێت و هێرش و ناڕەزایی هاندەران بۆسەر رۆناڵدۆ بەردەوامە.

رۆناڵدۆ نازاریۆ، دیاردە و ئەفسانەی بەڕازیلی خاوەنی زۆرینەی پشکەکانی یانەی ڤایادۆلیدە، بەڵام یانەکە لەم وەرزە بەدۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت و بەفەرمی دابەزینی بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا مسۆگەر کردووە.

هاندەرانی یانەکە رۆناڵدۆ بە هۆکاری سەرکی کەوتنی یانەکە دەزانن، داوا دەکەن بەخێرایی دەستبەرداری تیپەکە ببێت و پشکەکانی خۆی بفرۆشێت.

دوێنێ 4ـی ئایار رۆناڵدۆ لە مەدرید بینەری یاریی کۆتایی جامی مەدریدی بۆ تێنسی سەر زەوی کردووە، دوای یارییەکەش بە سەرخۆشی دەردەکەوێت و دیمەنەکەش ناڕەزاییەکی زۆری هاندەرانی لێکەوتووەتەوە. ئەمەش لەکاتێکدایە یانەکە چوار مانگە یەک یاریی نەبردووەتەوە.

دەستەی هاندەرانی ڤایادۆلید بەیاننامەیەکیان بڵاوکردووەتەوە و هێرشێکی تووند دەکەنە سەر رۆناڵدۆ نازاریۆ.

ئەمەی دەیبینن رۆناڵدۆی خاوەن زۆربەی پشکەکانی ڤایادۆلیدە، دوێنێ خەریکی کەیف و سەفا بووە چونکە یانەکەمان بۆیەکەمجار لە مێژوودا و لەدوای 100 ساڵ، هەشت یاریی لەسەر یەک دۆڕاندووە! ڤایادۆلیدەکەمان نامرێت بەڵکو دەیکوژن، تاوەکو رۆژێک درەنگتر یانەکە بفرۆشێت، کێشەکە قوڵتر دەبێت

بابەتی زیاتر

Back to top button