چامپیۆنزلیگگرنگترین

ئێنریکی حەز دەکات لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بارسێلۆنا بێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ئێنریکی هیوادارە لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بارسێلۆنا ببێتەوە و هۆکارەکەشی ئاشکرا دەکات.

لویس ئێنریکی راهێنەری پاریس سانجێرمان دوای یارییەکەی ستراسبۆرگ کە 2-1 تووشی شکست بوون، لەبارەی یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ دەڵێت :’هیوادارین سەرەتا ئێمە ببەینەوە و بگەینە یاریی کۆتایی، ئینجا لە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی بارسێلۆنا ببینەوە، چونکە ئینتەر میلان تیپێکی بەهێزە و لە بارسێلۆنا باشترە’.

هەروەها ئێنریکی دەشڵێت :’نازانم ئارتێتا بۆچی بە پێکهاتەی سەرەکی لەم گەڕەی پرێمەرلیگ یاریی کردووە، بەڵام بڕوام وایە دۆخی ئارسیناڵ و پاریس سانجێرمان لە یەکتری جیاوازن، من رێگایەکی تایبەت بە خۆم هەیە و ئارتێتاش رێگایەکی تایبەت بەخۆی هەیە’.

رۆژی سێشەممە و چوارشەممە ناسنامەی دوو یانەکەی یاریی کۆتایی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ لە نێوان بارسێلۆنا و ئینتەر میلان، ئارسیناڵ و پاریس سانجێرمان یەکلا دەبێتەوە، کە لە یاریی چوون بارسا و ئینتەر 3-3 یەکسان بوون و پاریسیش 1-0 لە ئارسیناڵی بردەوە، رۆژی 31ـی ئەم مانگە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ لە یاریگای ئالیانز ئارینا دەکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button