ئه‌ڵمانیاگرنگترین

وردەکاری پێکانە سەختەکەی گۆڵپارێزی هێدینهایم ئاشکرا دەکرێت

لە نەخۆشخانە خەوێندراوە

Yariga App

یاریگا –

کێڤن مولەر، گۆڵپارێزی یانەی هێدینهایم لە یاریی دوێنێی بەرامبەر بوخۆم لە بۆندسلیگا، تووشی پێکانێکی سەختبوو و دەستبەجێ گەیێندرایە نەخۆشخانە.

مولەر لە سەرەتای گێمی دووەمدا، لە کاتی خۆ هەڵدانی بۆ گرتنەوەی تۆپێک، خۆی بە ئیبراهیما سیسۆکۆدا کێشا و گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە بۆ ماوەیەک لەهۆش خۆی چوو.

هەر زوو یاریزانان خۆیان گەیاندە گۆڵپارێزە 24 ساڵییەکە و هەوڵی بە ئاگاهێنانەوەی درا. یارییەکە بۆ ماوەی 11 خوولەک وەستێندرا و تەواوی کامێراکانی گواستنەوەی یارییەکە لە شوێنی بەربوونەوەکە دوورخرانەوە، دوای 11 خوولەک مولەر گواسترایەوە نەخۆشخانە و فڕانک فێلەر شوێنیگرتەوە.

دوای تەواوبوونی یارییەکە، هێدینهایم لە بەیاننامەیەکی بڵاویکردەوە؛

دوای پشکنینی ورد لە نەخۆشخانە، بۆمان دەرکەوتووە کە مێشکی کێڤن مولەر، گۆڵپارێزی یانەکەمان لەرزیوە و ماوەی دوورکەوتنەوەی دیارنییە.

دەمانەوێت سوپاسی تیمی پزیشکی یاریگای ڤۆیس ئارێنا و کارمەندانی نەخۆشخانەی هێدینهایم بکەین.

فڕانک شمیت، راهێنەری هێدینهایم لە دوای یارییەکە دووپاتیکردەوە، مولەر لە نێو یاریگا بە هۆش خۆیدا هاتەوە و دواتر رەوانەی نەخۆشخانە کرا.

مولەر لە ساڵی 2015 پەیوەندی بە هێدینهایم کرد و لەو ساتەوە 327 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا کردووە و خاوەنی 95 کلین شیتە.

هەردوو یانەکە 0-0 یەکسانبوون و بوخۆم بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە دوا پلەی ریزبەندی بۆندسلیگا دێت و هێدینهایم بە 26 خاڵ لە پلەی 16مدایە.

بابەتی زیاتر

Back to top button