کوردستان

ئامار؛ باشترین و خراپترین یانەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان

ئاماری بەشێک لە یانەکان لە خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025

Yariga App

یاریگا –

دوای کێبڕکێ و ململانێیەکی زۆر لە سەر خانەی ریزبەندییەکان، خولی نایابی کوردستان بە پاڵەوان بوونی شێروانە بۆ وەرزی 2024 _ 2025 کۆتایی هات.

بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا شێروانە بە کۆکردنەوەی 56 خاڵ لە 28 یارییدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان بۆ وەرزی 2024 _ 2025، شێروانە زۆرترین گۆڵی تۆمارکڕد لە خولەکە کە 59 گۆڵ بوو، بە 17 سەرکەوتن زۆرتڕین بردنەوەشی هەبوو لە خولەکە.

شێروانە و هەندرێن بە 5 یەکسان بوون کەمترین یەکسان بوونیان هەبوو، زۆرترین یەکسان بوونیش شەقڵاوە بەدەستی هێنابوو کە 16 یەکسان بوون بوو، هەولێر زۆرترین شکستی هەبوو کە 15 شکست بوو، هەریەک لە شێروانە و رزگاری و پێشمەرگەی هەولێر و زاخۆ بە شەش شکست کەمترین دۆڕانیان هەبووە لە خولەکە.

وێڕای دابەزینی شەقڵاوە ژمارەی پێوانەیی تۆمارکرد

یانەی شەقڵاوە وێڕای دابەزینی بۆ ریزی پلە یەکی کوردستان تاکە یانەبوو کە هیچ شکستێکی نەبوو لە نێو یاریگای خۆی لە وەرزی رابردوودا، 14 یاریی لە یاریگای خۆی 10 یەکسان بوون و چوار بردنەوەی هەبوو، تاکە یانەش بوو هیچ یارییەک لە دەرەوەی یاریگای خۆی براوە نەبوو، 31 خاڵی کۆکردەوە و دابەزییە ریزی پلە یەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، محەمەد دێهقانی یاریزانی پیشەگەری ئێرانی ئەستێرەی تیپەکە بوو کە توانی 13 گۆڵ لەم وەرزە تۆمار بکات.

پیشەسازی زۆرترین گۆڵی لێکراوە 

بە 47  گۆڵ پیشەسازی زۆرترین گۆڵی لێ تۆمارکراوە، دوای ئەویش شەقڵاوە 43 گۆڵ و  شێروانە و هەولێر لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان 41 گۆڵیان لێکراوە ، هەریەک لە رانیە و برایەتیش 40 گۆڵیان لێکراوە.

هەندرێن کەمترین گۆڵی لێکرا و زۆرترین کلین شیتیان هەبوو. 

لە وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان هەندرێن کەمترین گۆڵی لێکرا کە 22 گۆڵ بوو، گەیلان سادق گۆڵپارێزی هەندرێن بە 12 کلین شیت زۆرترین کلین شیتی هەبوو لە خولەکە، بە راهێنەرایەتی دڵشاد مەعروف هەندرێن بە 44 خاڵ بە ریزبەندی چوارەم کۆتایی بە وەرزی 2024 _ 2025ـی خولی نایابی کوردستان هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button