کوردستانگرنگترین

رووماڵە ورد و گشتگیرەکەی ئەم وەرزە کۆتایی هات؛ ئەپڵیکەیشنی یاریگا خولی نایابی کوردستانی بردە قۆناخێکی دیکە

یاریزانان و راهێنەرانی خولەکە ستایشی ئەپڵیکەیشنی یاریگا دەکەن

Yariga App

یاریگا –

رووماڵە ورد و گشتگیرەکەی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا کۆتایی هات، ئەپڵیکەیشنی یاریگا لە یەکەم وەرزیدا خولەکەی بردە قۆناخێکی دیکە، لە ئێستاوە تۆڕی وەرزشی یاریگا پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆ ئەوەی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانانیش بە شێوازێکی نوێ کار بکات.

لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا تەواوی یارییەکانی خولی نایابی کوردستان، بە ئامار و پێکهاتە و گۆڕانکارییەکانەوە رووماڵ کران، جگە لە رووماڵی وردەکاری و رووداو و ئاماری یارییەکان، ریزبەندی خولەکە و گۆڵکاران و گۆڵدروستکارانی سات بە سات نوێدەکرانەوە و ئەپڵیکەیشنەکەمان ببووە سەرچاوەی یەکەمی یاریزانان و هەوادارانی خولەکە.

عادل عەلی راهێنەری شێروانە لەبارەی رووماڵەکەی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا دەڵێت :’بەڕاستی ئەپڵیکەیشنی یاریگا خولی نایابی کوردستانی بردووەتە قۆناخێکی دیکە، من وەکو راهێنەرێک زۆر سوودم لێ بینیوە، لەم وەرزە پێش هەر گەڕێک سەیری یارییەکان و ئامار و کارتەکانی تیپی بەرامبەرم دەکرد، بە بەشی راگەیاندنی یانەکەمانیشم دەگوت لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا چێکی کارتەکانی یاریزانانی یانەکانی رکابەرمان بکەنەوە’.

هەروەها بەڵێن فایەق هێرشبەری چوارقوڕنە کە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان 12 گۆڵی کرد و لە ریزبەندیی گۆڵکارانی خولەکە پێنجەم بوو، لەبارەی ئەپڵیکەیشنی یاریگاوە دەڵێت :’تۆڕی وەرزشی یاریگا تۆڕێکی زۆر جوانە، من ئەم وەرزە لە ئەپڵیکەیشنی یاریگاوە سەیری ریزبەندیی گۆڵکارانی خولی نایابی کوردستانم دەکرد، بۆ ئەوەی بزانم کێ گۆڵی لە من زیاتر کردووە، هەفتانە لە ئەپڵیکەیشنەکە چێکم دەکردەوە بۆ ئەوەی بزانم جیاوازیم لەگەڵ گۆڵکارەکانی پێشم چەندە’.

گەیلان سادق گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن لەبارەی ئەپڵیکەیشنەکەمان دەڵێت :’بۆ هەواڵی یاریزانان و ئەنجامی یارییەکان ئەپڵیکەیشنی یاریگا سەرچاوەی یەکەم بووم، من هەموو هەفتەیەک لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا سەیرم دەکرد بزانم کامە گۆڵپارێز کلین شیتی لە من زیاترە و لە من کەمتر گۆڵی لێکراوە’.

هاوشێوەی خولە جیهانییەکان، ئەم وەرزە تەواوی وردەکاریی و هەواڵ و زانیارییەکانی خولی نایابی کوردستان لە ئەپڵیکەیشنی یاریگا وەشان کران، ئەپڵیکەیشنەکە ببووە سەرچاوەی یەکەمی راهێنەران و یاریزانان و یانەکان، هەفتانە دەیان هەزار کەس لە کوردستانەوە لە رێگای ئەپڵیکەیشنەکەمانەوە چاودێری خولەکەیان دەکرد.

ئەپڵیکەیشنی یاریگا سێپتێمبەری 2023 دامەزرا و زیاتر لە 560 هەزار کەس لە هەردوو سیستەمی IOS و Android دایانبەزاندووە، کە وەرزی رابردوو لە قۆناخی دووەمەوە لە ئەپڵیکەیشنەکە رووماڵی خولی نایابی کوردستان دەکرا، بەڵام ئەم وەرزە بۆیەکەمجار بە شێوازێکی ورتر و گشتگیرتر رووماڵی خولەکە کرا.

بابەتی زیاتر

Back to top button