ئیسپانیاگرنگترین

تکایە وازمان لێبهێنە؛ هاندەرانی ڤایادۆلید دژی رۆناڵدۆی دیاردە دەوەستنەوە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی ڤایادۆلید لە یاریی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ناڕەزایەتی لەدژی رۆناڵدۆی دیاردە دەردەبڕن و داوای لێدەکەن واز لە یانەکەیان بهێنێت.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، هاندەرانی ریال ڤایادۆلیدی ئیسپانی بەهۆی دابەزینی یانەکەیان بۆ ریزی یانە پلە دووەکانی ئیسپانیا، لە یاریی داهاتووی یانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا ناڕەزایەتی لەدژی رۆناڵدۆ نازادریۆ دالیما سەرۆکی یانەکەیان دەردەبڕن.

هاندەرانی ڤایادۆلید وەکو ناڕەزایەتییەک جۆرێکی دراویان دروستکردووە، لەسەر دراوەکە نووسیویانە ‘ RONALDO GO HOME’، کە رۆناڵدۆی دیاردە ساڵی 2018 پشکەکانی یانە ئیسپانییەکەی کڕیوەتەوە.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی ئاشکرایکردووە، رۆناڵدۆ بڕیاریداوە پشکەکانی یانەکەی ڤایادۆلید بفرۆشێت، کە پێشبینی دەکرێت نرخی پشکەکانی یانەکە بگاتە 40 ملیۆن یۆرۆ.

Torcedores do Valladolid preparam ofensas a Ronaldo

بابەتی زیاتر

Back to top button