ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تێن هاخ و چاڤی کێبڕکێی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەیەکی گەورەی ئەوروپا دەکەن

فەلسەفەی چاڤی لەگەڵ یانەکە گونجاوە

Yariga App

یاریگا –

لە هاوین پشووەکەی چاڤی هێرناندێز کۆتایی دێت و دەبێتە راهێنەر یانەیەکی گەورەی ئەوروپا.

چاڤی هێرناندێز لە هاوینی رابردوو پاش دوو وەرز و نیو لە سەرپەرشتیکردنی بارسێلۆنا، بەهۆی ناکۆکییەکانی لەگەڵ خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە، گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و ماڵاوایی لە یانەی منداڵی کرد.

هەرچەندە لە سەرەتای وەرز یانەی رۆما بۆ شوێنی دی رۆسی و مانچێستەر یونایتدیش بۆ شوێنی تێن هاخ گفتوگۆیان لەگەڵ چاڤی کردبوو، بەڵام راهێنەرە ئیسپانییەکە بە ئۆفەرەکان رازی نەبوو، چونکە بڕیاریدابوو بۆ ماوەی ساڵێک پشوو وەربگرێت.

رۆژنامەی کیکەر بڵاویکردووەتەوە، بایەر لیڤەرکوزن خۆی بۆ رۆیشتنی چابی ئاڵۆنسۆ ئامادە دەکات، کە ناوی ئاڵۆنسۆ بە ریال مەدرید بەستراوەتەوە، بژاردەی سەرەکی یانە ئەڵمانییەکەش چاڤی هێرناندێزی راهێنەری پێشووی بارسێلۆنایە و لە ئێستاوە خۆیان بۆ واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵیدا ئامادە کردووە.

رۆژنامە ئەڵمانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، بەهۆی ئەوەی چاڤی زمانی ئینگلیزی بەباشی دەزانێت و ئەزمونی نێودەوڵەتی هەیە، سیڤییەکەی بەهێزە و لیڤەرکوزن ئارەزووی بەدەستهێنانی دەکات، گفتوگۆی سەرەتاییان لەگەڵی کردووە وەڵامی راهێنەرە لاوەکەش نەرێنی نەبووە.

لیڤەرکوزن لەوبڕوایەدایە چاڤی دەبێتە باشترین شوێنگرەوەی چابی، چونکە فەلسەفەی هێرناندێز لەگەڵ لیڤەرکوزن یەکدەگرێتەوە و هاوشێوی ئاڵۆنسۆ بەشێوەی هێرشبەری یاریی دەکات.

چاڤی لە نۆڤێمبەری 2021 تاوەکو هاوینی 2024 راهێنەری بارسێلۆنا بووە، لە 143 یاریی سەرپەرشتی یانەکەی کردووە، خاوەنی 91 بردنەوە، 23 یەکسانبوون و 29 شکستە. نازناوێکی لالیگا و نازناوێکی جامی سوپەری ئیسپانیاشی بۆ بارسا بەدەستهێناوە.

هەر بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە ئەڵمانییەکە، ئێریک تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری پێشووی مانچێستەر یونایتد یەکێکی دیکەیە لە بژاردە سەرەکییەکانی بایەر لیڤەرکوزن و گفتوگۆیان لەگەڵ ئەو راهێنەرش کردووە.

ئێستا ئیدارەی لیڤەرکوزن چاوەڕوانی بڕیاری کۆتایی چابی ئاڵۆنسۆیە، لە ئەگەری بڕیاری جێهیشتنی یانەکە، راستەوخۆ لیڤەرکوزن لەنێوان تێن هاخ و چاڤی یەکێکان بۆ شوێنی ئاڵۆنسۆ دەگوازێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button