
یاریگا –
نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەڕووی حدوودی خاوەن ریزبەندی کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەبێتەوە.
لە دوا ڕۆژی یارییەکانی گەڕی 30ـی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق، یەک شەممە ( 28ـی نیسانی 2025 ) کاتژمێر 5ـی ئێوارە لە یاریگای ئەحمەد رازی لە بەغدا نەورۆز رووبەڕووی حدوود دەبێتەوە، نەورۆز بەراهێنەرایەتی قەحتان جەسیر لە هەشت یاریی رابردوودا تەنها یەک سەرکەوتنی هەیە و تا ئێستا چارەنووسی یارییەکەی زاخۆشی بۆ یەکلا نەکراوەتەوە.
بۆ ئەم یارییەش نەورۆز بەهۆی پێکانەوە بێبەش دەبێت لە توانای هەریەک لە یاریزانان راستگۆ فەریق و باکۆ عومەر و حوسێن عەباسی گۆڵپارێز، دوێنێ شەمەش بە تەواوی یاریزانەکانی تری نەورۆز کۆتا مەشقی خۆی لە یاریگای کۆنی نەفت کرد و ئامادەیە لەم یارییەوە جارێکی دیکە سەرکەوتنەکانی دەست پێبکاتەوە.
لە مێژوودا نەورۆز و حدوود پێنج یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، لە یارییەکانی نێوانیان هیچ یەکسان بوونێک نیە و نەورۆز دوو یاریی بردۆتەوە و حدوودیش لە سێ یارییدا براوە بووە، نەورۆز حەفت گۆڵی کردووە و حدوود نۆ گۆڵی تۆمار کردووە.
سوور پۆشەکانی سلێمانی 35 خاڵیان هەیە و لە ریزبەندی 14ـەم دێن، گەڕی داهاتووش لە یاریی لووتکەدا لە سلێمانی میوانداری شوڕتە دەکات، حدوود لە ریزبەندی 20ـو کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێڕاق دێت کە تەنها 17 خاڵی هەیە.