رایان گیگز نهێنیەکی سەرنجڕاکێش لەسەر کریستیانۆ ئاشکرا دەکات

یاریگا –
رایان گیگز چەند لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی سەبارەت بەو کاتەی کە شانبەشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە مانچێستەر یونایتد یارییان کردووە ئاشکرا کرد.
گیگز لە نوێترین ئەڵقەی بەرنامەی ریۆ میتسدا قسەی لەگەڵ ریۆ فێردیناند هاوڕێی پێشووی یانەکەی کرد و باسیان لە کۆمەڵێک بابەتی سەرنجڕاکێش کرد، لەوانە یاریکردن شانبەشانی رۆناڵدۆ.
ئەو یاریزانە کە پڕدەستکەوتترین ئەستێرەی مێژووی پرێمەرلیگە، ستایشی کریستیانۆی کرد بەڵام ئاماژەی بەوەکرد کە ئەو یاریزانە باڵە لاوە سەرەتا کێشەی لەگەڵ جەستەیی و چڕی تۆپی پێی ئینگلیزیدا هەبووە. گیگز رووداوێکی لە کەمپی مەشقەکان وەبیرهێنایەوە کە سێر ئەلێکس فێرگسۆن سەرزەنشتی کردووە بەهۆی لێدانێکی زبر کە لە رۆناڵدۆی داوە، ئەمەش وایکرد رۆناڵدۆ بە “یاریزانێکی تایبەت” ناوببات.
Ryan Giggs says Cristiano Ronaldo is the best he played with during his time at Man United pic.twitter.com/Wt8cr50XTL
— Slay Jimmy 🦍 (@slay_jimmy) April 24, 2025
گیگز رۆناڵدۆی بە باشترین یاریزان وەسف کرد ئەستێرەی پێشووی یونایتد سەبارەت بە ئەستێرە پۆرتوگالییەکەدەڵێت:
ئەو باشترینە تەنانەت لە کانتۆناش باشترە، بیرمە لە یارییەکدا لە زستاندا، رامکرد و کریستیانۆم خستە سەر زەوی و فێرگسۆن شێت بوو، منیش گوتم ئەوە تەنیا لێدانێک بوو. فێرگسۆن گوتی: دەزانم، بەڵام ئاگاداربە ئەو یاریزانێکی تایبەتە.
تەنانەت ئەوەشی ئاشکرا کرد کە لە کاتی مەشقەکاندا کاتێک کریستیانۆ تۆپەکەی لای خۆی زیاتر هێشتبایەوە یان فاولێکی کردبا فێرگسۆن هیچی پێنەدەگوت و هەر ئەمە هۆکار بوو کە کریستیانۆ رۆناڵدۆی کردە ماشێنی گۆڵکردن و باشترینی جیهان کە لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو لە تۆپی پێدا بینیومانە.
رایان گیگز و کریستیانۆ لە وەرزی 2002-2003 تاوەکوو وەرزی 2008-2009 لە مانچێستەر یوناید یارییان کردووە و بەیەکوە بەشداری 203 یارییان لەسەرجەم پالەوانەتییەکان کردووە.