بارسێلۆنا دەرفەتی گواستنەوەی ئەستێرەیەکی بەخۆڕایی لەدەستداوە
ئارسیناڵ خێراتر جووڵەی کردووە....

یاریگا –
بارسێلۆنا دەرفەتی گواستنەوەی یەکێک لە بەهرەمەندترین یاریزانانی ئێستای ئەوروپای لەدەستداوە.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، بارسا دەرفەتی گواستنەوەی گابریێل مارتینێلی، ئەستێرەی ئارسیناڵی بەخۆڕایی لەدەستداوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە مەدریدییەکە بێت، مارتینێلی بۆ ماوەی دوو هەفتە لە لەگەڵ تیمی دووەمی بارسێلۆنا تاقیکراوەتەوە، بەڵام بارسا بڕیاری کۆتایی لەسەر نەدا و لە کۆتاییدا، مارتینێلی لە تەمەنی 18 ساڵیدا پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد.
خەریکبوو بەخۆڕایی پەیوەندی بە تیمی دووەمی بارسێلۆنا بکات، بەڵام لە کۆتاییدا رەزامەندییان لەسەر مارتینێلی نەدا، هەرچەندە وەڵامی بارسێلۆنا بەڵێ و نەخێر نەبوو، بەڵکو بێدەنگییان هەڵبژارد و مارتینێلی بۆ ماوەی 15 رۆژ لە یانەکە مایەوە.
دواتر مارتینێلی گەڕایەوە یانەی ئیتوانۆی بەڕازیلی و بەشداری لە جامی ساو پاولۆدا کرد، بارسێلۆنا یاری زانیاریگری بۆ چاودێریکردنی مارتینێلی ناردە یارییەکە، بەڵام ئارسیناڵ بە هاوکاری راوول سانێلی، بەڕێوەبەری پێشووی وەرزشی ئارسیناڵ، خێراتر جووڵەی کرد و مارتینێلی لە چنگی بارسا دەرهێنا.
یاریزانە بەڕازیلییەکە بەبڕی تەنیا پێنج ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کرد و ئێستا یەکێکە لە دیارترین یاریزانانی ئێستای بەڕازیل و پرێمەرلیگ.
گرێبەستی ئێستای مارتینێلی لە هاوینی ساڵی 2027 لە ئارسیناڵ بەسەردەچێت.