
یاریگا –
بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس، یارییەکانی ئەمڕۆی سێریا ئەی و بی بۆ کاتێکی نادیار دوادەخرێن.
بەهۆی کۆچی دوایی پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان کە ئەمڕۆ لە تەمەنی 88 ساڵی کۆچی دوایی کرد،، یارییەکانی ئەمڕۆی سێریا ئەی دواخران، کە وابڕیاربوو ئەمڕۆ دووشەممە چوار یاریی لە گەڕی سی و سێیەمی خولەکە بکرێن، وابڕیاربوو ئەمڕۆ یوڤێنتۆس ببێتە میوانی پارما، لازیۆ ببێتە میوانی جێنەوا، کالیاری و فیۆرێنتینا رووبەڕوو ببنەوە و تۆرینۆش میوانداریی ئۆدینێزی بکات.
A seguito della scomparsa del Santo Padre, la Lega Nazionale Professionisti
Serie A comunica che le gare previste nella giornata odierna di Campionato di
Serie A Enilive e Primavera 1 sono rinviate a data da destinarsi.— Lega Serie A (@SerieA) April 21, 2025
جگە لە یارییەکانی سێریا ئەی، تەواوی چالاکییەکانی ئەمڕۆی تۆپی پێ دواخران، بەفەرمی بڕیاردرا بە دواخرانی هەر 10 یارییەکەی سێریا بی، کە وابڕیاربوو ئەمڕۆ بکرێن.
ئینتەر میلان و ناپۆلی بە کۆکردنەوەی 71 خاڵ پێشەنگی سێریا ئەیان گرتووە و وابڕیارە سبەی و دووسبەی یارییەکانی پێش کۆتایی جامی ئیتاڵیا بکرێن و هێشتا هیچ بڕیارێک لەبارەی دواخرانی ئەو دوو یارییە نەدراوە.