راپۆرتی تایبەتکوردستانکێ باشترینە؟گرنگترین

ئەستێرەی یاریگا؛ هێمن فەرەج باشترین یاریزانی گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان بوو

بە نیو کاتژمێر دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد

Yariga App

یاریگا –

هێمن فەرەج هێرشبەری شێروانە بە باشترین یاریزانی گەڕی بیست و هەشتەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.

هێمن فەرەج هێرشبەری شێروانە ئەستێرەی یاریگای ئەم هەفتەیەی خولی نایابی کوردستان بوو، کە لە یاریی بەرامبەر چوارقوڕنە دوای هاتنە ناوەوەی تەنیا بە نیو کاتژمێر دوو گۆڵ و ئەسیستێکی کرد، لە خولەکی 57 هاتە شوێنی عوسمان کەریم، لە خولەکی 66 گۆڵێکی بۆ بیلال ساڵح دروستکرد و لە خولەکەکانی 85 و 86 دوو گۆڵی لەسەریەکی کرد، کە شێروانە 5-2 یارییەکەی بردەوە.

هێمن فەرەج پێشتر لە وەرزی 2021/2022 لەگەڵ یانەی نەورۆز بووە گۆڵکاری خولی نایابی کوردستان، لەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی کەلار 4 گۆڵ و 6 ئەسیستی کردووە.

شێروانە نازناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی مسۆگەرکردووە و بۆیەکەمجار بووە پاڵەوانی خولەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button