کوردستان

دوو گەڕ ماوە و کێبڕکێکانی خولی نایابی کوردستان کۆتایی هات

هەولێر و شەقڵاوە دابەزین بۆ خولی پلەیەکی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

هێشتا دوو گەڕ ماوە بۆ کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان کەچی هیچ کێبڕکێیەک نەما و پاڵەوان و یانە دابەزیوەکان ئاشکرا کران.

لە گەڕی 28ـی خولی نایابی کوردستان، شێروانەی پاڵەوانی ئەم وەرزە گۆڵبارانی چوارقوڕنەی کرد و 5 _ 2 یارییەکەی بردەوە، دوای تەواوبوونی یارییەکەش شێروانە ئاهەنگی پاڵەوان بوونی لەگەڵ هاندەرانی گێڕا کە بۆ یەکەمجارە لە مێژوو ئەم ناسناوە بەدەست دەهێنێت.

شەقڵاوە لە یاریگای خۆی 1 _ 1 لەگەڵ ئاکرێ یەکسان بوو، بەم ئەنجامە شەقڵاوە دوای سێ وەرز یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان بە 25 خاڵ دابەزیەوە ریزی پلەیەکی کوردستان بۆ وەرزی داهاتوو، ئاکرێش بە 36 خاڵ لە ریزبەندی حەفتەمی خولەکە دێت، برایەتی دوای سەرکەوتنی بەرامبەر پیشەسازی 3 _ 0 بە 33 خاڵ و لە ریزبەندی 12ـەم بە فەرمی مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کرد، پیشەسازیش بە 34 خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت.

هەولێر دوای شکستی بەرامبەر رزگاری 2 _ 1 بە فەرمی دابەزی بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان، هەولێر بە 13 یاریزان گەشتی کەلاری کردبوو بۆ ئەم یارییەو هەندێ یاریزان بایکۆتیان راگەیاندووە لە یانەکە، دوای یەک وەرز یاریکردن لە خولی نایابی کوردستان جارێکی تر هەولێر گەڕایەوە ریزی پلەیەکی کوردستان، هەولێر لە ریزبەندی 14ـەیە بە 25 خاڵ و رزگاریش بە 37 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمدایە.

پێشمەرگەی هەولێر دوای سەرکەوتنی بەرامبەر هەندرێن بە ئەنجامی 2 _ 1 ریزبەندی دووەمی لە زاخۆ وەرگرتەوە، پێشمەرگە بە 46 خاڵ لە ریزبەندی دووەمە و هەندرێن بە 41 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button