
یاریگا –
بارسێلۆنا ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی پێکانەکەی لیڤاندۆڤسکی بڵاوکردەوە، بەڵام ماوەی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان دەستنیشان نەکردووە.
یانەی بارسێلۆنا لەبارەی پێکانەکەی رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی رایگەیاندووە، هێرشبەرە پۆڵەندییەکە لە ماسوڵکەکانی رانی چەپی تووشی پێکان بووە و گەڕانەوەی بۆ یاریگاکان دەگەڕێتەوە سەر پرۆسەی زوو چاکبوونەوەی.
LATEST NEWS | Tests carried out on Sunday have confirmed that first-team player Robert Lewandowski has a left semitendinosus injury. His return will be determined by his progress. pic.twitter.com/Cj9Vyuim1v
— FC Barcelona (@FCBarcelona) April 20, 2025
رادیۆی کادێنا کۆپێ و رادیۆی کەتەلۆنیا ئاشکرایاکردووە، لیڤاندۆڤسکی بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ تووشی بوو، بۆ ماوەی سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و لە هەردوو یاریی کلاسیکۆی لالیگا و یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا و یاریی چوونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێبەش دەبێت.
هێرشبەرە 36 ساڵانەکە لەم وەرزە بە درێسی بارسێلۆنا لە 48 یاری 40 گۆڵ و 3 ئەسیستی کردووە، دووەمجارە لەم وەرزە لیڤا تووشی پێکان دەبێت.