ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی لێستەر سیتی V لیڤەرپوول؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا-

لە یارییەكی دیكەی ئەم هەفتەیەی پرێمەرلیگدا لێستەر سیتی لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 18:30 بە كاتی كوردستان لێستەر سیتی لە یاریگای كینگ پاوەری تایبەت بە خۆی میوانداری لیڤەرپوول بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ئەگەر ئەمڕۆ لیڤەرپوول لە لێستەر سیتی بباتەوە و ئارسیناڵیش بەرامبەر ئیپسویچ تاون شكست بهێنێت، ئەوا رێدز بەفەرمی دەبێتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ.

تیمەكەی ئارنە سڵۆت لە كۆی ئەو شەش یارییەی كە ماوە تەنیا پێوویستی بە شەش خاڵە تاوەكو بە فەرمی بردنەوەی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ یەكلاییبكاتەوە.

لەم وەرزەدا رێدز لە 32 یاری 23 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و 2 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 76 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێت.

لە بەرامبەردا لێستەر سیتی هیوای مانەوەی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا زۆر كەمە و لە كۆی 32 یاریی تەنیا چوار یاریی بردووەتەوە و شەش یاریی یەكسان بووە و 22 یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 18 خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەمی پرێمەرلیگ دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

لێستەر سیتی بە بێ عەبدول فاتاو رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ جۆ گۆمێز یاریی دەكات و بەشداریكردنی ئارنۆڵدیش گومانی لەسەرە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لێستەر سیتی

هێرمانسن

پێرێرا، ئۆكۆلی، فایس، جەستن

ئێندیدی، سۆمارێ

رید، خەنوس، ماڤیدیدی

ڤاردی

پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول

ئالیسن

برادلی، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس

گراڤینبێرخ، ماك ئالیستەر

سەڵاح، سۆبۆسلای، دیاز

جۆتا

بابەتی زیاتر

Back to top button