
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی پرێمەرلیگدا ئیپسویچ تاون و ئارسیناڵ رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان ئیپسویچ تاون لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری ئارسیناڵ بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 33ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئارسیناڵ لە قۆناخی چارەكی كۆتایی چامپیۆنزلیگدا رووبەرووی ریال مەدرید بوویەوە و لە كۆی هەردوو یاریی بە ئەنجامی 5-1 یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشكۆتایی و ریال مەدریدیشی لە پاڵەوانییەتیەكە كردە دەرەوە.
هەروەها لە بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگ بێ هیوا بووە و بە جیاوازی سیازدە خاڵ لە دوای لیڤەرپوولی پێشەنگەوەیە.
لەم وەرزەدا لە 32 یارییدا 17 یاریی براوە بووە دوازدە یارییش یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 63 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا ئیپسویچ تاون لە دووبارە دابەزینەوەی بۆ چامپیۆنشیپ نزیكە و لە كۆی 32 یاریی لە تەنیا چوار یاریی براوە بووە و نۆ یاریی یەكسان بووە و نۆزدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 21 خاڵ لە ریزبەندی هەژدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، جۆرجینیۆ، گابریێل ماگالاش، خێسوس، كالافیۆری و تۆمیاسو یاریی دەكات.
ئیپسویچ تاونیش بە بێ موریچ، هەتچینسن، بۆرنس، كاڵڤن فیلیپس و ئۆگبینی بەرامبەر ئارسیناڵ یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیپسویچ تاون
پالمەر
دەیڤز، توانزیبی، ئۆشێ،كلارک
كاجوستێ، مۆرسی
جۆنسن، برۆدهێد، ئینكیسۆ
دێلاپ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
وایت، سالیبا، كیڤیەر، تێرنی
نوانێری، پارتی، زینچینكۆ
ستێرلینگ، ترۆسارد، ساكا