بەهای بارسێلۆنا بە شێوەیەکی بەرچاو زیاد دەکات

یاریگا –
لە دوای گەڕانەوەی خوان لاپۆرتا بۆ بارسێلۆنا وەک سەرۆکی یانەکە لە 7ی ئازاری 2021، بەهای بازاڕی تیپی یەکەمی یانەکە بەشێوەیەکی بەرچاو گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 1.20 ملیار دۆلار.
لاپۆرتا کە لە هەڵبژاردنەکاندا بەرامبەر ڤیکتۆر فۆنت و تۆنی فریخا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، یانەیەکی لە کاتێکدا گرتە دەست کە لەگەڵ قەیرانی دارایی بەهۆی پەتای کۆرۆنا و زەبر و زەنگی دۆڕانی بایرن بە ئەنجامی 8-2 لە لیسبۆن دەجەنگا. بەڵام هەمان تیپ دوای چەند مانگێک جامی ئیسپانیای بردەوە.
لەو کاتەدا بەهای بازاڕی تیپەکە 814 ملیۆن یۆرۆ بووە و تێکڕای تەمەنی یاریزانەکان 25.5 ساڵ بوو. بەنرخترین یاریزانەکان بریتی بوون لە فرێنکی دی یۆنگ بە بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ، لیۆنێل مێسی بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ، پێدری بە بڕی 70 ملیۆن یۆرۆ، گریزمان، تێر شتیگن و ئەنسۆ فاتی هەریەکەیان 60 ملیۆن یۆرۆ و دێمبلی بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ بوو.
ماتیۆ ئالێمانی، ئەو بەڕێوەبەرەی کە لەگەڵ لاپۆرتا هاتبوو، بە هاوکاری لەگەڵ جۆردی کرۆیف بەرنامەیەکی دەستپێکرد بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکان و پاراستنی توانای رکابەریی تیپەکە. ئەم رێگایە دواتر لەلایەن دیکۆ کە بەڕێوەبەری وەرزشی ئێستایە بەردەوام بوو.
Transfermarkt value of the Barcelona squad when Laporta arrived: €814m
Transfermarkt value of the Barcelona squad now: €1020m pic.twitter.com/8tQgcckOvn
— Barça Universal (@BarcaUniversal) April 19, 2025
ستراتیژەکەیان لەگەڵ متمانەی چاڤی هێرناندێز و هانسی فلیک بە لاوان، بەهای تیپەکەی گەیاندە 1020 ملیۆن یۆرۆ و تێکڕای تەمەنی بۆ 25 ساڵ کەمکردەوە، رۆڵێکی سەرەکی لەم گەشەکردنەدا متمانەکردن بوو بە بەهرەمەندەکانی لاماسیا و یاریزانانی وەک پێدری. بەنرخترین یاریزانی ئێستای لامین یامال بە بەهای 180 ملیۆن یۆرۆ، پێدری (120 ملیۆن یۆرۆ)، کۆبارسی (70 ملیۆن)، گاڤی (70 ملیۆن)، باڵدێ (60 ملیۆن) و فێرمین بە بڕی 50 ملیۆن یۆرۆ لە پلەی دووەمدایە. هەروەها گواستنەوەکانی وەک کوندێ (60 ملیۆن)، دانی ئۆلمۆ (60 ملیۆن) و رافینیا (80 ملیۆن) کاریگەر بوون.
ئەم بەرزبوونەوەی بەهایە زۆر بەرجاوە چونکە بەهای تیپەکە لە وەرزی 2021-2022 دابەزی بۆ 735 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش دوای رۆشتنی مێسی بۆ پاریس سانجێرمان بوو. لەو وەرزەدا یاریزانانی وەک فێران تۆرێس و ئێریک گارسیا و مێمفیس دیپای پەیوەندیان بە بلاوگرانا کرد.
گەشەسەندنی بەها لە وەرزی 2022-2023 بە پاڵەوانێتی لالیگا و هاتنی لیڤاندۆڤسکی و رافینیا و کوندێ دەستیپێکرد و بەهای تیپەکە گەیشتە 837 ملیۆن یۆرۆ. وەرزی رابردوو سەرەڕای رۆیشتنی دێمبلێ و گریزمان، بەهۆی دەرکەوتنی یەمال (90 ملیۆن یۆرۆ) و یاریزانە لاوەکانی وەک کۆبارسی و گاڤی. بەهاکەی بەرزبووەوە بۆ 916 ملیۆن یۆرۆ. لەم وەرزەدا بە ئاستێکی درەوشاوەی تیپەکە کە شەڕی سێ یانە دەکات، بەهاکەی گەیشتووەتە 1020 ملیۆن یۆرۆ. ئەم بەرزبوونەوەی بەهایە دەرئەنجامی بەڕێوەبردنی زیرەکانە و متمانە کردنە بە لاوان.