
یاریگا –
ئەمڕۆ لە ئیسپانیاش هەفتەیەكی نوێی لالیگا دەستپێدەكات و بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری سێلتا ڤیگۆ دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 17:15 بە كاتی كوردستان بارسێلۆنا لە یاریگای مۆنجویكی تایبەت بە خۆی میوانداری سێلتا ڤیگۆ بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 32 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاری

بارسێلۆنا لەم وەرزەدا تاوەكو ئێستا بە بارودۆخێكی باشدا تێدەپەڕێت و بەجۆرێك لە چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی پێشكۆتاییە و لە جامی شای ئیسپانیاش خۆی گەیاندووەتە یاریی كۆتایی و لا لالیگاش لە پێشەنگی ریزبەندی دێت.
لەم وەرزەدا لە 31 یاریی 22 یاریی براوە بووە، 4 یاریی یەكسان بووە و پێنج یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 70 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئیسپانیا دێت.
لە بەرامبەردا سێلتا ڤیگۆش ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات و لە كۆی 31 یاریی لە 12 یاریی براوە بووە حەوت یاریی یەكسان بووە و دوازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگا دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ ئالیخاندرۆ بالدێ، مارك كاسادۆ، تێر شتیگن و مارك بێرناڵ رووبەرووی سێلتا ڤیگۆ دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا سێلتا ڤیگۆ بە بێ جۆنس عەبدوڵا و ستارفێڵت رووبەرووی بارسا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی بارسێلۆنا
چێزنی
كۆندێ، كوبارسی، مارتینێز، مارتن
دی یۆنگ، پێدری
یامال، ئۆلمۆ، تۆرێس
لیڤاندۆڤسكی
پێکهاتەی پێشبینیکراوی سێلتا ڤیگۆ
گوایتا
رۆدریگێز، ئالۆنسۆ، دۆمینیگێز، مینگوێزا
بێڵتران
كارێیا، ئاسپاس، سۆتێلۆ، گۆنزالێز
دوران