
یاریگا –
فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەڵدەوەشێنرێتەوە و هەفتەی داهاتوو دەستەیەکی کاتی بۆ بەڕێوەبردنی تۆپی پێی عێراق دادەنرێت.
کەناڵی رابیعە ریازی عێراقی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ بڕیارێکی وەلائی لەلایەن ناوەندی چارەسەرکردن و دادگای وەرزشی دەردەکرێت و کۆبوونەوەی دەستەی گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەڵدەپەسێردرێت، لەکاتێکدا وابڕیاربوو رۆژی شەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی دەستەی گشتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە ئامادەبوونی یانەکان بکرێت.
پەیامنێری کەناڵی رابیعە ریاز ئاشکرایکردووە، هەفتەی داهاتوو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق هەڵدەپەسێردرێت و دەستەیەکی کاتی دادەنرێت، بۆ ئەوەی تاوەکو وادەی هەڵبژاردنەکان بە کاتی سەرپەرشتی تۆپی پێی عێراق بکات، لەکاتێکدا هەڵبژاردەی عێراق لە دۆخێکی هەستیاردایە و لە لێواری گەیشتنە بۆ مۆندیالی 2026 و دوو مانگی دیکە دوو یاریی چارەنووسسازی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەیە.
کەناڵە عێراقییەکە ئاشکرایکردووە، دوای بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، یەکسەر دەستەیەکی کاتی دادەنرێت و زۆربەی لایەنە ناکۆکەکانی نێو فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق بە راددەیەکی زۆر لەسەر میکانیزمی دانانی دەستە کاتییەکە رێککەوتوون.