راپۆرتی تایبەتکوردستانگرنگترین
ئەستێرەی یاریگا؛ سوهەیب تەها باشترین یاریزانی گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستان بوو
لە یاریی بەرامبەر شێروانە هاتریکی بۆ سیروانی نوێ کرد

یاریگا –
سوهەیب تەها ناوەڕاستکاری سیروانی نوێ بە باشترین یاریزانی گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستان دەستنیشانکرا، کە هەفتانە تۆڕی وەرزشی یاریگا باشترین یاریزانی هەر گەڕێکی خولەکە هەڵدەبژێرێت.
سوهەیب تەها ناوەڕاستکاری سیروانی نوێ باشترین یاریزانی گەڕی بیست و حەفتەمی خولی نایابی کوردستان بوو، لە یاریی بەرامبەر شێروانە پاڵەوانی خولەکە هاتریکی کرد، لە خولەکەکانی 60 و 72 و 80 سێ گۆڵی کرد و بە شەش گۆڵی خاوێن لە پاڵەوانی خولەکەیان بردەوە و ئەسیستێکیشی لە یارییەکەدا کرد.
سوهەیب تەها (25 ساڵان) لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە لە سەیدسادقەوە روویکردە ریزەکانی سیروانی نوێ، لە قۆناخی یەکەم درێسی یانەی سەیدسادقی دەپۆشی و پێشتر لە ریزی یانەکانی ئاشتی و سلێمانیش یاریی کردووە.