ئینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا زانیاری لەبارەی بازاری گواستنەوەکان ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلا لە ئێستاوە ئەو پێگەیەی ئاشکراکرد کە پلانیانە لە مێرکاتۆی هاوین یاریزانی بۆ بگوازنەوە.

مانچێستەر سیتی پێچەوانەی چەند وەرزی رابردوو، ئەم وەرزە کەمتر وەک رکابەر دەرکەوتن. هەرزوو لە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ کرانەدەرەوە و، لە پرێمەرلیگیش لە کێبڕکێی سەختدایە بۆ گەیشتن بە چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو. زۆرجار ئەو راهێنەرە ئیسپانیە هۆکارەکانی بۆ پێکانی یارزانە گرنگەکانی دەگەڕاندەوە ئەگەرچی لە مێرکاتۆی زستانەد چەندین گرێبەستی بەرچاوی ئەنجام دا.

لە نوێترین چاوپێکەوتند پێپ وتی

ئەم هاوینە پێویستمان بە بەرگریکارێکی لا دەبێت. نیکۆ ئۆریێلی یارمەتیمان دەدات، بەڵام خۆی لە بنەڕەتدا بەرگریکاری لای چەپ نییە.

بەهۆی پێکانە زۆرەکان لە ریزەکانیدا، گواردیۆلا ئەو لاوە ئینگلیزیەی کە خۆی لە بنەڕەتدا یاریزانی هێڵی ناوەڕاستە، وەک بەرگریکاری چەپ یاریی پێدەکرد.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی BESOCCERی ئینگلیزی، دوو یاریزان بۆ پێگەی بەرگریکاری لای چەپ لەژێر رادارەکانی سیتیدان. ئەوانیش دێستنی ئودۆگی لە تۆتنهام و ئاندریا کامبیاسۆ لە یۆڤێنتوس.

لە چەند رۆژی رابردووشدا دەنگۆی بەهێز هەبوو کایل واڵکەر کە ئێستا بەخواستن لە ئەیسی میلانە، بگەڕێتەوە بۆ یاریگای ئیتیحاد.

بابەتی زیاتر

Back to top button