کوردستان

پیشەسازی مانەوی لە خولی نایابی کوردستان مسۆگەرکرد و هەولێر و شەقڵاوە یەک هەنگاو لە دابەزین دوورن

شێروانە بۆ یەکەمجار بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی پیشەسازی مانەوەی لە خولی نایابی کوردستان مسۆگەر کرد و شەقڵاوە و هەولێریش بەرەو دابەزین هەنگاو دەنێن.

سێ گەڕ پێش کۆتایی هاتنی خولی نایابی کوردستان، پیشەسازی دوای سەرکەوتنی بەرامبەر پێشمەرگەی هەولێر 2 _ 1 بە 34 خاڵ مانەوەی لە خولی نایابی کوردستان مسۆگەر کرد و لە ریزبەندی هەشتەمی خولەکە دێت، پیشەسازی لە یەکەم بەشداریکردنی لە خولی نایابی کوردستان توانی بە شایستەیی لە خولەکە بمێنێتەوە.

بەم شکستەی پێشمەرگەی هەولێر یانەی شێروانە بۆ یەکەمجار لە مێژووی خۆیدا بووە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان پێش ئەوەی سبەی لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی سیروانی نوێ ببێتەوە.

شەقڵاوە لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2 _ 2 لەگەڵ رانیە یەکسان بوو، کوڕانی بناری سەفین بەم یەکسان بوونە بە 24 خاڵ لە ریزبەندی 14مانەوە و نزیکن لەوەی وەرزی داهاتوو لە خولی پلەیەکی کوردستان یاریی بکەن، رانیەش بووە 31 خاڵ و لە ریزبەندی 10ـەی خولەکە دێت تا ئێستاش مانەوەی لە خولی نایابی کوردستان مسۆگەر نەکردووە.

لە نێو یاریگای خۆی هەولێر 3 _ 0 بە هەندرێن دۆڕا، بەم شکستە هەولێر بە 25 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەی خولەکە دێت و هەنگاوێک دوورە تیپەکە جارێکی دابەزێتەوە ریزی خولی پلەدووی کوردستان، هەندرێنیش 41 خاڵی هەیە و لە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button