ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا پێکانی یاریزانێکی راگەیاند

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا پێکانی ئالیخاندرۆ باڵدی راگەیاند و ئەنجامی پشکنینە پزیشکییەکانی پێکانەکەی بڵاوکردووەتەوە.

یانەی بارسێلۆنا لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە :’ئالیخاندرۆ باڵدی لە ماسوڵکەکانی دواوەی رانی چەپی تووشی کرژبوون بووە، وادەی گەڕانەوەی دەکەوێتە خێرایی چاکبوونەوەی لە پێکانەکەی’.

بەگوێرەی پێشبینییەکان ئەگەر پێکانەکەی باڵدی لە خراپترین حاڵەتیدا بێت سێ هەفتە لە یاریگاکان دادەبڕێت و ئەگەر لە باشترین حاڵەتیشیدا بێت، هەفتەیەک لە یاریکردن دادەبڕێت.

گەرچی یانەی بارسێلۆنا ماوەی دوورکەوتنەوەی باڵدی رانەگەیاندووە کە لە یاریی بەرامبەر لیگانێس تووشی پێکان بوو، بەڵام رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، باڵدی نزیکەی سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت و گومان دەکرێت بۆ یاریی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا بەرامبەر ریال مەدرید ئامادە بێت.

بەرگریکارە 21 ساڵانەکە وەرزی رابردوو بەهۆی پێکانەوە زیاتر لە 180 رۆژ لە یاریگاکان دابڕا و سێ جار تووشی پێکان بوو، بەڵام ئەم وەرزە یەکەمجارە تووشی پێکان دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button