🎥: رەفتارێکی ناوەرزشی هانزی فلیک هەرا دەنێتەوە

یاریگا –
ئەنجامی یارییەکەی بارسێلۆنا و لێگانێس بە گۆڵێکی هەڵەی بەرگریکارەکەی لیگانێس بە ئەنجامی بردنەوەی بارسێلۆنا لە 1-0 لە بەرژەوەندی بارسا کۆتایی هات، بەڵام هەڵسوکەوتە چاوەڕواننەکراوەکەی هانزی فلیک لە خولەکەکانی کۆتاییدا هەمووانی تووشی سەرسوڕمان کرد.
بارسێلۆنا توانی لە یارییەکی دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر لیگانێس لە هەفتەی 31ی لالیگادا بە گۆڵێکی بێوەڵام سەرکەوتن بەدەستبهێنێت؛ گۆڵەکە لە خولەکی 48 بەهۆی هەڵەی جۆرج سانز بەرگریکاری لێگانێس تۆمارکرا.
یارییەکە لە گێمی دووەمدا لەژێر کۆنترۆڵی بارسادا بوو، یاریزانان بە وریاییەوە هەوڵیان دەدا ئەنجامەکە بپارێزن. لێگانێس فشاری دەخستە سەر گۆڵی چیزنی تاوەکوو ئەنجامەکە یەکسان بکاتەوە، بەڵام بەرگری تۆکمەی بارسا و یارییە وریاییەکەی کوڕانی فلیک نەیهێشت یانەی خانەخوێ هیچ هەلێکی جیددی دروستبکات.
Leganés players started time-wasting in the first half. After Barcelona scored, Hansi Flick got revenge by time-wasting too 😭😭
pic.twitter.com/8FpxCpt1PF— Anabella💙❤️ (@AnabellaMarvy) April 12, 2025
بەڵام لە خولەکی 85 دیمەنێکی سەیر روویدا کە هەموو چاوەکانی لە یارییەکەوە گۆڕی بۆ کورسی یەدەگی بارسێلۆنا. گرتەیەکی ڤیدیۆیی بەشێوەیەکی بەرچاو بڵاوبووەتەوە، ئەو ساتەی تۆپ لە نزیک کورسی یەدەگی بارسا لە هێل دەردەچێت و فلیک هەڵیدەگرێتەوە. ئەو راهێنەرە کە بە هەڵسوکەوتی پیشەگەرانەی لە هێڵی تاچدا ناسراوە، تۆپەکە دەگرێت، یاریزانەکەی لێگانێس چاوەڕێی ئەوە دەکات تۆپەکە وەربگرێت و یارییەکە بە خێرایی دەستپێبکاتەوە.
بەڵام لەبری ئەوەی تۆپەکە بە یاریزانەکە بدات، فلیک فڕێی دەداتە سەر زەوی و لە جوڵەیەکی سەرنجڕاکێشتردا یاریدەدەرەکەی تۆپەکە هەڵدەگرێت و رەتیدەکاتەوە بیدات بە یاریزانی بەرامبەر! ئەم رەفتارە کە پێدەچوو مەبەست لێی بەفیرۆدانی خولەکانی کۆتایی یارییەکە بووبێت، جیاواز بوو لەگەڵ کەسایەتی ئارام و رێزدارەکەی فلیک و هەواداران و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیای سەرسام کرد.
ئەم بردنەوە بەنرخە سێ خاڵی گرنگی بۆ تیپەکەی هانسی فلیک بەدەستهێنا و جیاوازی خاڵەکانی بە 4 خاڵ لەگەڵ ریال مەدریدی رکابەری پاراست و لە ئەگەری شکستێکی تری ریال مەدرید یانە شاهانەکە دەبێت ماڵئاوایی لە نازناوی لالیگای ئەمساڵ بکات.