
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 32ی پرێمەرلیگ چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری ئیپسویچ تاون دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریجی تایبەت بە خۆی میوانداری ئیپسویچ تاون بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 32ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

چێڵسی لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا شەڕی بەدەستهێنانی كورسییەكی چامپیۆنزلیگ دەكات.
لەم وەرزەدا چێڵسیەكەی مارێسكا لە 31 یاریی 15 یاریی بردووەتەوە و 8 یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.
لە بەرامبەردا ئیپسویچ تاون لە ناوچەی دابەزیندایە و لە 31 یاریی تەنیا چوار یاریی بردووەتەوە هەشت یاریی یەكسان بووە و 19 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 20 خاڵ لە ریزبەندی 18ی پرێمەرلیگ دێن.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
مارێسكا بە بێ مودریك، فۆفانا، لاڤیا، مارك گێی و كێڵمان رووبەرووی ئیپسویچ تاون دەبێتەوە.
لە بەرامبەردا ئیپسویچ تاون بە بێ سۆدیكس، موریچ و هەتچینسن رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
سانچێز
گوسیۆ، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ
جاكسن
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئیپسویچ تاون
پالمەر
دەیڤز، توانزیبی، ئۆشێ،كلارک
كاجوستێ، مۆرسی
جۆنسن، برۆدهێد، ئینكیسۆ
دێلاپ