کوردستان

فەرمی؛ زاخۆ دەستی لە ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەردا و سیروانی نوێش مانەوەی مسۆگەر کرد

برایەتی سەرکەوتنێکی گرنگی تۆمار کرد و چوارقوڕنەش کەوتە کێشەی دابەزینەوە

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی دوای شکستەکەی بەرامبەر سیروانی نوێ یانەی زاخۆ هیوای بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی لەدەستدا.

لە رۆژی دووەمی یارییەکانی گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان، زاخۆ لە نێو یاریگای خۆی هیوای بەدەست هێنانی ناسناوی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستانی لە دەستدا، زاخۆ بە گۆڵێکی کوشندەی دوا خولەک بە سیروانی نوێ دۆڕا.

بەم شکستە زاخۆ بە 43 خاڵ لە ریزبەندی دووەم مایەوە و بە جیاوازی 10 خاڵ لەگەڵ شێروانەی پێشەنگ و تەنها سێ یارییشی لە خولەکە ماوە،  سیروانی نوێش بە 37 خاڵ هاتە ریزبەندی پێنجەم و مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کرد.

برایەتی دوای کۆمەڵێک کێشە و گرفت و شەش یاریی لە بەدەست نەهێنانی سەرکەوتن بە ئەنجامی 1 _ 0 لە چوارقوڕنەی بردەوە، بەم سەرکەوتنەی برایەتی تا هیوای برایەتی نوێکردەوە بۆ مانەوە لە ریزی نایاب و چوارقوڕنەی خستە گێژاوی دابەزین، برایەتی 30 خاڵی هەیە لە ریزبەندی 11ـەم دێت و چوارقوڕنەش بە هەمان خاڵ لە ریزبەندی 10 دێت.

وێڕای سەرکەوتنی بەرامبەر ئاکرێ بە ئەنجامی 3 _ 2 گۆڵ، رانیە لە ریزبەندی 12 مایەوە بە 30 خاڵ، ئاکرێش مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر نەکردووە و 32 خاڵی هەیە لە ریزبەندی حەفتەم دێت، پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستان لە یاریی داهاتوو بەرامبەر دەربەندیخان لە یاریگای خۆی یاریی دەکات.

ریزبەندی یانەکانی خولی نایابی کوردستان دوای 26 گەڕ لە یارییەکانی.

بابەتی زیاتر

Back to top button