ئینگلتەراگرنگترین

ماتیچ بە بەراوردکردنی چێڵسی و مان یونایتد گڕ لە شەیتانە سوورەکان بەردەدات

Yariga App

یاریگا –

نیمانیا ماتیچ بە چەند لێدوانێکی مشتومڕهێنەر بووەتە بابەتی گەرمی مێدیای ئینگلیزی.

ئەمڕۆ ماتیچ لە وەڵامێکی تونددا لە ئاندرێ ئۆنانای گۆڵپارێزی مانچێستەر یونایتد هاتەدەنگ و ئەو گۆڵپارێزەی بە خراپترینی مێژووی یانەکە زانی. ئەوە لەکاتێکدا ماتیچ کە ئێستا لە لیۆنی فەڕەنسیە، سبەی شەو لە میانی یاریی چوونی چارەکی کۆتایی رووبەڕووی یانەکەی دەبێتەوە کە ماوەی 2017-2022 درێسی شەیتانە سوورەکانی پۆشیبوو.

ماتیچ: ئۆنانا لە خراپترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی یونایتدە و باشترە بزانێت چۆن قسە دەکات – Yariga

لە چاوپێکەوتنیدا کە ئاندی میتینی رۆژنامەنووسی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە سڕبیەکە بەراوردی نێوان چێڵسی کە لە 2014-2017  یاریی بۆ کردوون و مان یونایتد دەکات لە رووی ئەقڵیەتی زاڵی بیرکردنەوە لە هەردوو یانەکەدا و وتی

ئەو جیاوازییەی دوای جێهێشتنی چێڵسی هەستم پێکرد، لە چێڵسی هەمووشتێ دەربارەی ئەنجام و بردنەوەی نازناوەوە بوو. ئەوە رۆحیەتی هەموو یانەکە بوو تەنانەت ئەو پیاوەشی کە چیمەنی یاریگاکەی دەبڕی. رۆمان ئەبرامۆڤیچ تەنها داوای ئەنجامەکانی دەکرد.

بەڵام لە یونایتد زیاتر ئەقڵیەتەکە بازرگانیی بوو. دوای تەنها دوو مانگ لەو مان یو ئەو هەستەم لا دروست بوو. من بە برسیبوون بۆ نازناوەکان گەیشتمە مانچێستەر یونایتد هەروەک لە چێڵسی وابووم، بەڵام وردە وردە هەستمکرد نازناوەکان مایەی بیر و هۆش نەبوون. من دەزانم کە مووچەکانمان هەر دەدرێ بەڵام هەستیشم دەکرد کە ئەنجامەکان مایەی بیرلێکردنەوە نەبوون وەک چێڵسی. لە چێڵسی دوو کاری بازرگانییم دەکرد، بەڵام لە یونایتد زۆر لەوە زیاتر.

بۆ زانین، ماوەی سێ ساڵ یاریکردن بۆ بلووز، ماتیچ توانی 4 نازناو بباتەوە کە لە نێویاندا دوو پرێمەرلیگ بوو. بەڵام دوای پێنج ساڵ یاریکردن بۆ مان یونایتد لە کۆتاییدا بە سفڕ نازناوەوە ئۆڵدترافۆردی جێهێشت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button