کوردستان

هەولێر و شەقڵاوە نزیکترین یانەن لە دابەزین بۆ خولی پلەیەکی کوردستان

یەک سەرکەوتنی دیکە شێروانە دەکاتە پاڵەوانی خولی نایابی کوردستان

Yariga App

یاریگا –

هەولێر دوای شکستی ئەمڕۆی بەرامبەر پیشەسازی نزیکە لە دابەزین و شەقڵاوەش لە ریزبەندی کۆتایی خولەکە مایەوە.

لە گەڕی 26ـی خولی نایابی کوردستان، شەقڵاوە لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 1 _ 1 لەگەڵ رزگاری یەکسان بوو، شەقڵاوە سوودی لە شکستی هەولێر وەرنەگرت و لە ریزبەندی 14 مایەوە بە 23 خاڵ، رزگاریش لە ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و بە 31 خاڵ لە ریزبەندی هەشتەم دێت.

هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی 3 _ 1 بەرامبەر پیشەسازی شکستی هێنا، هەولێر هەشت یارییە سەرکەوتنی تۆمار نەکردووە و نزیکە لەوەی وەرزی داهاتوو دابەزێتە ریزی پلەیەکی کوردستان و بە 25 خاڵ لە ریزبەندی 13 دێت، پیشەسازی هەنگاوێکی گەورەی نا بۆ مانەوە لە ریزی نایابی کوردستان و بە 31 خاڵ هاتە ریزبەندی نۆیەم.

یەک سەرکەوتنی دیکە لە سێ یاریی داهاتوو شێروانە دەکاتە پاڵەوانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان، شێروانە لە کلاسیکۆی گەرمیان 3 _ 0 لە دەربەندیخانی بردەوە و بە 53 خاڵ و بە جیاوازی 10 خاڵ لە ریزبەندی یەکەم مایەوە، گەڕی داهاتووش لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر سیروانی نوێ یاریی دەکات.

بەهۆی کشانەوەی سەیدسادق لە خولەکە هەندرێن 3  _ 0 بەبراوە هەژمار کراو بە فەرمی بە 38 خاڵ مانەوەی لە خولەکە مسۆگەر کرد و کەوتە ریزبەندی چوارەمی خولی نایابی کوردستان.

بابەتی زیاتر

Back to top button