ئینگلتەراگرنگترین

پریڤیوی یاریی برێنتفۆرد V چێڵسی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەیەكی نوێی پرێمەرلیگ برێنتفۆرد و چێڵسی رووبەرووی یەک دەبنەوە.

وابڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 16:00 بە كاتی كوردستان برێنتفۆرد لە یاریگای تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 31ی پرێمەرلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

برێنتفۆرد یاریی رابردووە بووە میوانی نیوكاسڵ و خاوەن ماڵیش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لێبردەوە.

تیمەكەی تۆماس فرانك لەم وەرزەدا 30 یارییان كردووە لە 12یاریی براوە بوون پێنج یاریی یەكسان بوون و سیازدە یارییش دۆڕاون.

بە كۆكردنەوەی 41 خاڵ لە ریزبەندی دوازدەی پرێمەرلیگ دێن.

دوێنێ هەردوو یانەی ئارسیناڵ و نۆتینگهام نەیانتوانی بردنەوە بەدەستبهێنن و ئەمڕۆ چێڵسی بە بردنەوە جیاوازی ژمارەی خاڵەكانی كەمتر دەكاتەوە.

لەم وەرزەدا چێڵسیەكەی مارێسكا لە 30یاریی 15 یاریی بردووەتەوە و حەوت یاریی یەكسان بووە و هەشت یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە ریزبەندی چوارەمی پرێمەرلیگ دێن.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

تۆماس فرانک بە بێ كارڤالۆ، تیاگۆ، دا سیلڤا، یانسن، ریكۆ هێنری، هیكی و نونێس رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مارێسكا لە تواناكانی هەریەك لە مودریك، فۆفانا و لاڤیا بێبەش دەبێت.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی برێنتفۆرد

فلێكن

لێویس پۆتەر، پینۆك، كۆلێنس، ئایەر

نۆرگارد، یانلێت

ئێمبویمۆ، دامسگارد، شەید

ویسا

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی

سانچێز

جەیمس، تۆسن، كۆلویل، كۆكۆرێیا

كایسێدۆ، ئینزۆ

مادویكی، پاڵمەر، نیتۆ

جاكسن

بابەتی زیاتر

Back to top button