ئینگلتەراگرنگترین

وێستهام لەبارەی کودوسەوە بڕیاریداوە

Yariga App

یاریگا –

وێستهام یونایتد لە نیازی یانە خوازیارەکانی محەمد کودوس تێگەشتووە و بڕیاری خۆی لەو بارەیەوە داوە.

کودوس بووەتە ئامانجی یانەکانی سعوودییە بەتایەبت نەسڕ، ئارسیناڵ، لیڤەرپوول و تۆتنهام. چەند رۆژێک پێش ئێستا بێن جاکۆبسی رۆژنامەنووسی دیاری ئینگلیزی ئاشکرایکرد کە یانەی نەسڕ بڕی 84 ملیۆن پاوەندی لەپێناو گواستنەوەی ئەستێرە غانییەکە ئامادەکردووە.

نەسڕی سعوودی خۆی بۆ گواستنەوەیەکی مێژوویی ئامادەدەکات – Yariga

بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە تی بی ئاڕ فووتبۆڵی ئینگلیزی بڵاویکردووەتەوە، وێستهام نیازیان بۆ فرۆشتنی کودوس لەم هاوینە پیشانداوە کە نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی 85 ملیۆن پاوەندە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی زانیوە کە ئەو یانانەی لەسەرەوە ناوهێنران، پرسیاریان دەربارەی یاریزانە 24 ساڵانەکە کردووە.

کودوس لە باڵی راست یاریی دەکات. لەم وەرزە خراپەی یانە لەندەنیەکەدا توانیویەتی لە 27 بەشدارییدا 3 گۆڵ و 2 ئەسێستی هەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button