نەسڕ و هیلال کێبڕکێ لەسەر گواستنەوەی ئەستێرەیەکی لیڤەرپوول دەکەن
سعوودییەکان ناوەستن....

یاریگا –
هیلالی سعوودی پلانی بۆ گواستنەوەی یەکێک لە دیارترین ئەستێرەکانی لیڤەرپوول داڕێشتووە.
زەعیم دەیەوێت بۆ مۆندیالی یانەکان تەواو جیاواز خۆی ئامادەبکات و چاوی لە دەستکەوتی گەورەیە. هیلال لە ناوەڕاستی یۆنیۆ/حوزەیرانی داهاتوو بەشداری لە مۆندیال دەکات و لە کۆمەڵەی هەشتەم، شانبەشانی ریال مەرید، رێد بووڵ سالزبورگ و پاچووکا یاریی دەکات.
بەرنامەی ‘ئەوەل” کە پلاتفۆڕمێکی وەرزشی سعوودیە ئاشکرایکردووە، هیلال بە هەموو شێوەیەک هەوڵی گواستنەوەی لویس دیاز، ئەستێرەی کۆڵۆمبی و لیڤەرپوول دەدات.
🚨🚨🚨🚨🚨🚨🚨
خاص لـ #برنامج_الاول :
لاعب الجناح المهاجم في منتخب كولومبيا وليفربول لويس دياز (28 عام ) ضمن اهتمامات نادي الهلال في كأس العالم ..Luis Fernando Díaz pic.twitter.com/eehzIJWNb9
— برنامج الأول 🎙️ (@1castksa) March 30, 2025
هەرچەندە هیچ زانیارییەک لەبارەی هەنگاوە فەرمییەکانی هیلال ئاشکرانەکراوە، بەڵام یانە سعوودییەکە دەیەوێت بەر لە مۆندیالی یانەکان، دیاز بگوازێتەوە.
پێشتر پێگەی تیم تۆک بڵاویکردبووەوە، نەسڕ ناوی دیازی لە لیستی ئامانەکانی مێرکاتۆی هاوینەی داهاتوو داناوە. گرێبەستی ئێستای دیاز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت و نەسڕ ئامادەیە ئۆفەرێکی گەورە بۆ گواستنەوەی پێشکەش بکات.
نەسڕ لە مێرکاتۆی زستانەی رابردوودا، گرێبەستی لەگەڵ جۆن دورانی کۆڵۆمبی و هاوڕێی دیاز بەبڕی 77 ملیۆن یۆرۆ واژۆکرد.