ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

بۆچی ئەستێرەکەی لیڤەرپوول ئۆفەری هیلالی رەتکردووەتەوە؟

گۆڤاری لیڤەرپوول ئێکۆ هۆکارەکە ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

هۆکاری سەرەکی رەتکردنەوەی ئۆفەرێکی گەورەی یانەکانی سعوودیە بۆ ڤیرجیڵ ڤان دایک، بەرگریکاری لیڤەرپوول ئاشکرا دەکرێت.

تاوەکو ئێستا چارەنووسی ڤان دایک لە ئانفیڵد ناڕوونە، گرێبەستەکەی لە هاوینی داهاتوو بەسەردەچێت و هیچ پەرەسەندنێکی نوێ ئاشکرا نەکراوە.

گۆڤاری لیڤەرپوول ئێکۆ بڵاویکردووەتەوە، هیلالی سعوودی ئۆفەرێکی بەبڕی 16 ملیۆن پاوەند وەکو مووچێی ساڵانە بۆ گواستنەوەی ڤان دایک پێشکەشکرد، بەڵام ئۆفەرەکە رەتکرایەوە.

ئۆفەرەکە لە ناوەڕاستی مێرکاتۆی زستانەی پێشوو پێشکەشکرا، بەڵام ڤان دایک بە ئۆفەرەکە رازی نەبوو و حەزی مانەوە و بردنەوەی نازناوی پرێمەرلیگی بەلاوە گرنگتربوو.

لەلایەکی دیکەوە، ڤان دایک خاوەنی کۆمپانیای VVD Promotions Ltdیە، بەهۆی ئاستی بەرزی ڤان دایک و ئەنجامە باشەکانی لیڤەرپوول، بەهای پشکەکانی کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، ئەمەش هۆکارێکی دیکەی مانەوەی ڤان دایکە لە لیڤەرپوول.

مووچەی هەفتانەی ئێستای ڤان دایک بریتییە لە 220 هەزار پاوەند، ساڵانە دەگاتە 11.4 ملیۆن پاوەند.

بابەتی زیاتر

Back to top button