ئه‌وروپا

ڕۆناڵدۆ: پێموابوو لە تەمەنی 35 ساڵیمدا خەریکی ڕاوە ماسی دەبم لە مادێرا!

یاریگا- دوێنێ ئەفسانەی زیندووی پورتوگالی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، پێی ناوە نێو تەمەنی 35 ساڵییەوەی.

بەو بۆنەیەوە زۆرێک لە کەسایەتیە دیارییە وەرزشییەکان و میدیا جیهانییەکان گرنگییان بەو ڕۆژە دا، بەو بۆنەیەوە کەناڵ 11ی پورتوگالی چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ساز کرد و ئەم پرسیارەی لە ئەستێرەکەی ئێستای یوڤێنتوس کرد: کە لە تەمەنی ئێستای کوڕەکەتدا بوویت، پێت وابوو تا تەمەنی 35 ساڵیت لە کوێ دەبیت (لە تۆپی پێ)دا؟، دۆن بەم شێوەیە وەڵامی دایەوە: “پێم وا بوو لە مادێرا خەریکی ڕاوە ماسی دەبم! دەمزانی خەونەکەم ئەوە بوو ببم بە یاریزانێکی پیشەگەری تۆپی پێ، بەڵام یاری کردن بۆ هەڵبژاردەی پوترتوگال، یاریکردن بۆ ئەو یانانەی تێدا یاریم کردووە، بردنەوەی ئەو شتانەی کە بە دەستم هێناون؟ هەرگیز شتانێک وا بە مێشکمدا نەهاتبوو.”

ڕۆناڵدۆ هەر لەو چاوپێکەوتنەیدا بە هیوا و گەشبینینەوە دەڕوانێت لە بردنەوەی نازناوی شەشەم چامپیۆنزلیگ لە کاروانی وەرزشی خۆیدا و گوتی: “یاریکردن بۆ یوڤێنتوس ئەو چانسەشم پێ دەبەخشێت.”

 

بابەتی زیاتر

Back to top button