
یاریگا –
لیستی یاریزانانی ریال مەدرید بۆ یارییەکەی لێگانێس بڵاوکرایەوە و تیبۆ کۆرتوا دوورخراوەتەوە.
ماڵپەڕی فەرمی ریال مەدرید لیستی یاریزانانی ریال مەدریدی بۆ یاریی داهاتووی یانەکە لە گەڕی 29ـی لالیگا بەرامبەر لێگانێس بڵاوکردووەتەوە و تیبۆ کۆرتوا بەهۆی پێکان بانگهێشتنەکراوە.

کارلۆ ئانچێلۆتی لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی پێش یارییەکە ئاشکرایکرد، کۆرتوا پێکانێکی بچووکی هەیە و چەند رۆژێک دادەبڕێت.
كۆرتوا پێكانێكی بچوكی هەیە و دوای چەند رۆژێكی دیكە چاكدەبێتەوە.
پێشبینی دەكەم فێرلاند مێندی و دانی سێبایۆس بۆ یاریی چوون بەرامبەر ئارسیناڵ لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بتوانن بەشداری بكەن.
سبەی شەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری لێگانێس دەکات.