
یاریگا –
یاسین شوێکی، پاسەوانە تایبەتەکەی لیۆنێل مێسی پەیامێکی بۆ شەڕکردن بڵاوکردەوە و جاڕی رووبەڕووبوونەوەیەکی قورسی دا.
یاسینی بە رەگەز تونسی کە لەوەتەی چوونی مێیسی لە 2023 بۆ ئینتەر مەیامی وەک سێبەر لە ئەفسانە ئەرجەنتینیەکە نابێتەوە، یاریزانی هونەرە جەنگیە تێکەڵاوەکانە. پێشتریش خزمەتی سەربازی لە ریزی سوپای ئەمریکا هەبووە.
لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا شەڕکەرە تونسیەکە بانگەوازی لە لۆگان پۆڵی ئەمریکی کرد بۆ سازدانی شەڕێک.
لە بانگەوازەکەیدا یاسین دەڵێ
گوێبگرە لۆگن… من ئەم ڤیدیۆیە دەکەم چونکە خەڵکێکی زۆر لەسەر شەقامەکان رامدەگرن، نامەم بۆ دەنێرن و لە ئینستاگرامیش کۆمێنتی زۆرم بۆ دەنووسن دەبارەی ئەم شەڕە. ئێستا کاتی دەربازبوونت نییە، با لەپێناو هاندەراندا شەڕەکە بکەین. با ئەنجامی بدەین.
پۆڵ ئەکتەر، شەڕکەرێکی پیشەگەر، کەسایەتیەکی سۆشیاڵ میدیایە و خاوەنی هەوادارێکی زۆرە. ناوبراو خولیای بۆکسین و شەڕی هەیە و ساڵی 2021یش لە ئاڵنگاریەکدا رووبەڕووبوونەوەیەکی پڕ داهاتدا لەگەڵ فلۆید مەیوێزەری ئەفسانەی ئەمریکی شەڕێکیان سازدا.

چەند ساڵێک دوای ئەوە، جەیکی برای هاوشێوەی پۆڵ لەگەڵ مایک تایسنی ئەفسانەی مستەکۆڵەی ئەمریکی توانی رووبەڕووبوونەوەیەک ساز بدەن و لە تایسن بباتەوە، ئەگەرچی زۆرێک وەک نمایش و پێشتر ئەنجام دیزاینکراو شەڕەکەیان وەسف دەکرد.
Lionel Messi’s bodyguard, Yassine Cheuko, officially calls out Logan Paul for a boxing match 👀🥊 pic.twitter.com/VMd16ayqOl
— Mail Sport (@MailSport) March 26, 2025