
یاریگا –
ئەمڕۆ چوارشەممە یەکێتی تۆپی پێی عێراقی رایگەیاند کە کۆبوونەوەیەک بۆ تاوتوێکردنی چارەنووسی راهێنەر خیسوس کاساس ده‌كرێت، ئەمەش دوای دۆڕانی هەڵبژاردەی عێراق بەرامبەر هه‌ڵبژارده‌ی فەلەستین بوو كه باس له دوورخستنه‌وه‌ی راهێنه‌ره‌كه ده‌كرێت.
عه‌دنان درجال ره‌تیكرده‌وه كاساس له ئه‌ركه‌كه‌ی دووربخرێته‌وه، به‌ڵام به‌شێك له ئه‌ندامانی دیكه‌ی یه‌كێتیه‌كه ده‌یانه‌وێت كاساس دووربخرێته‌وه.
غالب زەمیلی ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق رایگه‌یاند، ئەمڕۆ یەکێتییەکەمان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ده‌كات و كاسایش ئاماده ده‌بێت، کۆبوونەوەکە لە بارەگای یەکێتییەکە لەسەر داوای ئەندامان بەڕێوەدەچێت.
راشیگه‌یاند، ئامانج لە کۆبوونەوەکە یەکلایکردنەوەی چارەنووسی راهێنەر خیسوس کاساسە لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق گفتوگۆ لەسەر هەموو خاڵەکانی پەیوەست بە دۆخی تیپه‌كه ده‌كه‌ین و بڕیای كۆتاییش له باره‌ی چاره‌نووسی كاساس ده‌درێت.
زەمیلی گوتیشی، نوسینگەی کارگێڕی فیدراسیۆنەکە و ژمارەیەک له له ئه‌ندامانی یه‌كێتیه‌كه له‌گه‌ل عەدنان درجال نایانەوێت کاساس لە پۆستەکەی دووربخرێته‌وه، ئه‌ندامه‌كانی دیكه‌ش بە ئاستی راهێنەرە ئیسپانییەکە رازنین و بڕیاریانداوە لە کارەکەی دووربخرێته‌وه، ئه‌مرۆ چاره‌نووسی رهێنه‌ره‌كه یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه