ئیسپانیا

سەرۆکی ڤالێنسیا: لەبەر ئەم هۆکارە باراسێلۆنا ڕۆدریگۆ مۆرینۆی نەکڕی

یاریگا- سەرۆکی یانەی ڤالێنسیا، ئانیل مۆرسی، هۆکاری ڕێکنەکەوتنی لەگەڵ بارسێلۆنادا باس دەکات لە هەوڵی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ کڕینی ڕۆدریگۆ مۆرینۆی هێرشبەری شەمشەکوێرەکان.

پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکانی زستانە، بە تایبەت دوای ئەوەی بارسا لویس سوارێزی بەهۆی پێکانی درێژخایەنەوە لە دەست دا، هەوڵی گرێبەستێکی خێرایان دا لەگەڵ مۆرینۆ، بەڵام وەک سەرۆکی ڤالێنسیا دەڵێت، ئۆفەرەکەی بلاوگرانا نەیتوانیوە قایلیان بکات بۆ دەستبەرداربوون لە هێرشبەرەکەیان، بەوپێیەی بری پارەی پێشکەشکراو، دڵخوازی ڤالێنسیا نەبووە لە چاو ئاستی یاریزانەکە.

ڤالێنسیا نرخی 60 ملیۆن یۆرۆی لەسەر هێرشبەرەکەی دانا بوو، وەک زۆرێک لە سەرچاوەکان بڵاویان دەکردەوە، ئەو نرخەش بلاوگرانای هان نەدا بۆ گواستنەوەی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button