چارەنووسی چێزنی دوای گەڕانەوەی تیرشتیگن چی دەبێت؟

یاریگا –
ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، ئەو پێگەیەی لەم چەند ساڵەی دواییدا لە بارسێلۆنا ناجێگیر بووە، پێگەی گۆڵپارێز بووە.
پلانی راهێنەران تێکچوو دوای ئەوەی تێر شتیگن لە مانگی ئەیلولدا تووشی پێکانێکی سەختی ئەژنۆی بوو و هانسی فلیک سێ بژاردەی جیاوازی لە گۆڵدا هەبوو.
دوابەدوای پێکانی گۆڵپارێزە ئەڵمانییەکە، بارسێلۆنا گرێبەستێکی یەک ساڵەی لەگەڵ فۆیچیخ چێزنی واژۆکرد، بەڵام فلیک متمانەی خۆی بە ئیناکی پێنای گۆڵپارێز پاراست.
ئەم متمانەپێکردنە تا جەژنی کریسمس بەردەوام بوو، لە یەکەم یاریی چێزنی لە جامی سوپەری ئیسپانیا تاوەکوو ئێستا پێگەی خۆی وەکوو گۆڵپارێزی سەرەکی لە پێکهاتەی فلیکدا جێگیر کردووە.
گۆڵپارێزە پۆڵەندییەکە لە بارسێلۆنا دڵخۆشە و پێشبینی دەکرێت بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەی درێژ بکاتەوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەی ئێستا تێر شتیگن لە قۆناخی کۆتایی چاکبوونەوەدایە، فلیک دەبێت بڕیارێک بدات: کاپتنەکە بهێنێتەوە ناو پێکهاتەی سەرەکی، یان لەگەڵ چێزنی بەردەوام دەبێت. چونکە بارسێلۆنا تاوەکوو ئێستا لەگەڵ چێزنی تووشی شکست نەبووە.
🚨🚨✅| BREAKING: Szczesny is Barcelona’s FIRST choice goalkeeper until the end of the season. Final decision made!
Next season, he will compete with Ter Stegen.
[@sport] pic.twitter.com/NoJb9pvNU9
— Managing Barça (@ManagingBarca) March 24, 2025
بەڵام رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی دەڵێت، ئەگەر تێر شتیگن بگەڕێتەوە، چەند خولەکێک وەک پاداشتێک بۆ چاکبوونەوەی پێدەدرێت. بەڵام پلانەکە ئەوەیە کە چیزنی تا کۆتایی ئەم وەرزە وەک گۆڵپارێزی سەرەکی تیپەکە بمێنێتەوە. تەنانەت گەر شتیگن بیهەوێت لە چامپیۆنزلیگ یاریی بکات ئەوا بارسێلۆنا دەبوایە ناوی چێزنی لە لیستی تۆماری یاریزانان بسڕێتەوە کە ئەمەش هەرگیز روونادات.