ماتیوس کونیا دەبێتە گرانترین گرێبەستی مێژووی یانەیەکی پرێمەرلیگ

یاریگا –
یانەیەکی ئینگلیزی چاوی لەوەیە خەزێنەکەی بۆ گواستنەوەی ماتیوس کونیا هەڵپچڕێنێ و ئۆفەرێکی ناوازە پێشکەشی وۆڵز بکات.
سەرەڕای خراپی ئەنجامەکانی یانەکەی، کونیا ئەم وەرزە ئاستێکی ناوازە لەگەڵ گورگەکانی ئینگلتەرا پیشان دەدات. بە جۆرێک، لە 29 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا توانیویەتی 15 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 4 ئەسێست. بەوەش بووەتە جێی بایەخی یانە گەورەترەکان.
بەڵام نۆتینگهام فۆرێستیش وەک کڕیارێکی جیددی هاتووەتەپێشەوە و دەیەوێ بازاڕەکە لە رکابەرەکانی بشێوێنێ.
بەگوێرەی زانیارییەکانی TBR Footballی ئینگلیزی، نۆتینگهام ئامادەن بۆ گواستنەوەی ئەستێرە بەڕازیلیەکە ریکۆردی گرانبەهاترین گواستنەوەی مێژووی خۆیان بشکێنن.
سەرچاوەکە زانیویەتی کە تێچووی گواستنەوەی یاریزانە 25 ساڵانەکە 60 ملیۆن پاوەند دەبێت. بەڵام لەپێناو پتەوترکردنی ریزەکانیان بۆ وەرزی داهاتوو کە لە چامپیۆنزلیگ بەشداردەبن، نۆتینگهام ئەو بڕە پارەیە دەدات بە وۆڵڤز بۆ دەستخستنی تواناکانی کونیا.
🚨 Nottingham Forest are prepared to break their transfer record to sign Matheus Cunha, with the Wolves forward set to cost about £60m.
(Source: @TBRFootball) pic.twitter.com/hSlcML4XBh
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) March 22, 2025