فەرمی: شتوتگارت گرێبەستی راهێنەرەکەی نوێ کردەوە

یاریگا –
شتوتگارتی ئەڵمانی، گرێبەستەکەی لەگەڵ سێباستیان هۆنێس راهێنەری سەرکەوتووی یانەکەی درێژکردەوە.
لە مێژووی شتوتگارت بە تێکڕا 1.83 خاڵ لە هەر یارییەکدا، هۆنێس سەرکەوتووترین راهێنەرە و لەلایەن تیپە گەورەکانەوە زۆر داوا دەکرێت. لە چەند هەفتەی رابردوودا لایپزیگ بە جیدی کاری لەسەر واژۆکردنی گرێبەست لەگەڵ راهێنەرەکەدا دەکرد، بەڵام ئەم راهێنەرە پەیمان و دڵسۆزی خۆی بۆ شتوتگارت نوێ کردەوە.
ئەمڕۆ یانەکە لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە گرێبەستی هۆنێسیان تا ساڵی 2028 درێژکردەوە. ئەوەی جێگای سەرنجە ئەم گرێبەستە نوێیە هیچ بڕگەیەکی دەرچوونی نییە.
Unser Cheftrainer Sebastian #Hoeneß hat noch ein paar Worte für euch, liebe VfB-Fans! 🤍❤️#VfB | #Hoeneß2028 pic.twitter.com/0qCnbXezIq
— VfB Stuttgart (@VfB) March 22, 2025
لە کۆتاییدا بڕیارەکەی هۆنێس تەنیا لە نێوان لایپزیگ و شتوتگارت بوو و ئەویش مانەوەی هەڵبژارد. هەروەک ماڵپەڕی بیڵد بڵاویکردووەتەوە، دوو تیپی پرێمەرلیگیش ئارەزووی گرێبەستکردنیان لەگەڵدا دەکرد، بەڵام ئەو راهێنەرەی لە چەند مانگی رابردوودا بووەتە مانشێتی رۆژنامەکان، ئیتر لە بازاڕی گواستنەوەدا بەردەست نەماوە.
راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە زستانی 2022 کاتێک شتوتگارت لە ناوچەی دابەزیندابوو، سەرکردایەتی یانەکەی گرتە ئەستۆ وەرزی رابردووش توانی بە جیاوازی 17 خاڵ لە بایەرلیڤەرکۆزنی پێشەنگ پلەی دووەم بەدەست بهێنێت.