کوردستانگرنگترین

هۆشدارییەکی توند لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانەوە بۆ یانەکانی خولی نایاب

Yariga App

یاریگا –

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان هۆشدارییەکی توندی داوەتە یانەکانی خولی نایاب و سزای کشانەوەی یانەکانی لە خولەکە توندتر کردووە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، لەمەودوا هەر یانەیەکی خولی نایابی کوردستان لە خولەکە بکشێتەوە، ئەوا یانەکە دوو پلە دادەبەزێنرێت، واتە یانەکە دادەبەزێتە ریزی یانە پلە دووەکان و بە پێبژاردنی 20 ملیۆن دیناریش سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ شەممە (22ـی ئاداری 2025) فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی کرد و چەند بریار و راسپاردەیەکی نوێی دەرکرد، بڕیاریدا یانەی برایەتی بەهۆی ئامادە نەبوونی لە یاریی بەرامبەر شێروانە لە گەڕی بیست و سێیەمی خولی نایابی کوردستان، بە پێبژاردنی دوو ملیۆن دینار سزا بدات، هۆشداریشی داوەتە یانەی برایەتی ئەگەر ئەم حاڵەتە دووبارە بێتەوە یانەکە دادەبەزێنرێتە ریزی یانە پلە دووەکان.

لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان یانەکانی سەیدسادق و ئارارات لە خولەکە کشانەوە و دەنگۆ هەبوو یانەکانی برایەتی و چوارقوڕنەش لە خولەکە بکشێنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button