یەکلاییبووەوە؛ ئارنۆڵد بڕیاری کۆتایی لەسەر ریال مەدرید دەدات
پێگەی کۆت ئۆفساید زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، نوێترین ئۆفەری لیڤەرپوولی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی رەتکردووەتەوە.
گرێبەستی ترێنت لە هاوینی داهاتوودا بەسەردەچێت، هەرچەندە ماوەیەکە گفتوگۆکانی لەگەڵ لیڤەرپوول بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی دەستپێکردووە، بەڵام ئۆفەرەکە نەیتوانیوە سەرنجی ئارنۆڵد رابکێشێت.
کۆت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، تەواوی ئاماژەکان باس لە گواستنەوەی ئارنۆڵد بۆ ریال مەدرید دەکەن.
هەرچەندە ئارنە سڵۆت، هەوڵی زۆر بۆ مانەوەی ئارنۆڵد دەدات، بەڵام پێدەچێت تەنیا دوو مانگ بۆ ئارنۆڵدی پێککراو لە ئانفیڵد مابێت و دواتر پەیوەندی بە کەتیبەکەی کارلۆ ئانچێلۆتییەوە بکات.
جیا لە ئارنۆڵد، تاوەکو ئێستا چارەنووسی محەمەد سەڵاح و ڤیرجیڵ ڤان دایکیش یەکلایی نەبووەتەوە و لەوانەیە ئەوانیش لیڤەرپوول جێبهێڵن.
ئارنۆڵد دوای تێپەڕبوونی شەش ساڵ بەسەر یەکەم دەستپێکی لەگەڵ یانەکە، زۆر نزیکە لەوەی یانەی منداڵی جێبهێڵێت.