
یاریگا –
پێدەچێت داهاتووی چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری بایەر لیڤەرکوزن مشتومڕی زۆر لەسەر بکرێت.
راهێنەرە ئیسپانییەکە لە وەرزی رابردوودا، سەرکردایەتی لیڤەرکوزنی کرد و بووە پاڵەوانی بۆندسلیگا بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت. لە هاوینی رابردوودا زۆر باس لە شوێنگرتنەوەی کارلۆ ئانچێلۆتی لە ریال مەدرید کرا، بەڵام رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی کۆمەڵێک وردەکاری نوێی ئاشکرا کردووە.
ئاڵۆنسۆ بڕیاریداوە وەرزی داهاتووش لە لیڤەرکوزن بمێنێتەوە، ئینجا بڕیار لەسەر ریال مەدرید بدات.
رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە، ئاڵۆنسۆ خەریکی گەڕانە بەدوای خانووێکی نوێ لە ئەڵمانیا، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ مانەوەی لێکدراوەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەکە بێت، ئاڵۆنسۆ لانی کەم وەرزی داهاتووش لە لیڤەرکوزن دەمێنێتەوە، دواتر لەوانەیە ببێتە راهێنەری ریال مەدرید.
لیڤەرکوزن بەکۆکردنەوەی 56 خاڵ لە پلەی یەکەمی بۆندسلیگا دێت، بە جیاوازی شەش خاڵ لەگەڵ بایرن میونشنی پێشەنگ.
ئاڵۆنسۆ لە هاوینی ساڵی 2022 بووە راهێنەری لیڤەرکوزن ئەمەش دوای کاروانێکی باش لەگەڵ ریال سۆسیداد لە ساڵانی نێوان 2019 تاوەکو 2022.