ئه‌مریکاگرنگترین

ئاهەنگگێڕانێکی سەیر؛ کاتێک گۆڵی بردنەوەی کرد رایکردە ناو ستۆدیۆی شیکردنەوە و هێنری لەباوەش کرد

واتەرمان بە گۆڵەکەی پەنەمای گەیاندە یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف

Yariga App

یاریگا –

دوای ئەوەی واتەرمان گۆڵی بردنەوەی بۆ پەنەما کرد، رایکردە لای تێری هێنری و لەناو ستۆدیۆی شیکردنەوە باوەشی پێدا کرد.

سێسیلیۆ واتەرمان هێرشبەری پەنەما لە قۆناخی پێش کۆتایی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف کاتێک لە کاتی زیادکراوی یارییەکە بە شووتێکی بەهێز گۆڵی بردنەوەی بەرامبەر ئەمریکا کرد و هەڵبژاردەکەی گەیاندە یاریی کۆتایی، رایکردە لای تێری هێنری هێرشبەری پێشووی فەڕەنسی و لەناو ستۆدیۆیەکە لەباوەشی کرد،  یاریزانەکانی دیکەی پەنەماش رایانکردە لای هێنری و لەباوەشیان کرد، واتەرمان هاواری دەکرد و بە هێنری دەگوت ‘تۆ نموونەی باڵای منی، تۆ نموونەی باڵای منی’.

ئاهەنگگێڕانەکەی واتەرمان یەکێک بوو لە سەیروسەمەرەترین ئاهەنگگێڕانەکان، هێنری وەکو شرۆڤەکاری کەناڵی CBS SPORTـی ئەمریکی لەناو یاریگا لە پشتەوەی گۆڵی ئەمریکا ئامادەبوو، واتەرمان دوای گۆڵەکەی راستەوخۆ رایکردە لای تێری.

دوای یارییەکە کە پەنەما بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئەمریکای بردەوە، هێنری لە ستۆدیۆی شیکردنەوەی دوای یارییەکە میوانداریی واتەرمانی کرد، هێرشبەرەکەی پەنەما داوای لە تێری کرد درێسەکەی یارییەکەی بۆ واژۆ بکات و هێنریش بەڵێنی پێدا درێسێکی خۆی لە ئارسیناڵ بە واژۆی خۆی بۆ بنێرێت.

واتەرمان دوای یارییەکە قسەی لەگەڵ هێنری کرد و پێی گوت ‘هەمیشە لێمدەپرسن کێ نموونەی باڵاتە، منیش هەمیشە دەڵێم تێری هێنری، تۆ نموونەی باڵای منی، تۆ نموونەی باڵای منی، من هەمیشە هەوڵمداوە رێچکەی تۆ بگرمە بەر، بۆیە گەیشتوومەتە ئێرە’.

هێنری پیرۆزبایی سەرکەوتنی لە واتەرمان کرد و گوتی ‘ئەمە جوانترین ئاهەنگگێڕانە لە ژیانمدا بینیبێتم بەبۆنەی تۆمارکردنی گۆڵێک گێڕا بێت’.

سێسیلیۆ واتەرمان (33 ساڵان) لە یانەیەکی چیلی یاریی دەکات، لەوەتەی ساڵی 2010 درێسی پەنەما دەپۆشێت، بە درێسی هەڵبژاردەکەی لە 42 یاری 12 گۆڵ و ئەسیستێکی کردووە.

رۆژی دووشەممە پەنەما و مەکسیک لە یاریی کۆتایی خولی نەتەوەکانی کۆنکاکاف بەیەک دەگەن.

Panama's Cecilio Waterman giving his signed jersey to Thierry Henry.

بابەتی زیاتر

Back to top button