ئارسیناڵ بۆ یارییەکەی ریال مەدرید بەهۆی پێکانەوە یاریزانێکی لەدەست دا

یاریگا –
ئارسیناڵ بەهۆی پێکانەوە بۆ یارییەکەی ریال مەدرید یاریزانێکی لەدەست دا، ریکاردۆ کالافیۆری لە یاریی هەڵبژاردەکەی تووشی پێکان بوو.
ریکاردۆ کالافیۆری بەرگریکاری ئیتاڵی یانەی ئارسیناڵ لە یاریی ئیتاڵیا و ئەڵمانیا لە نەیشنسلیگ لە ئەژنۆی چەپی تووشی پێکانێکی قورس بوو، بەهۆی پێکانەوە یارییەکەی پێ تەواو نەکرا و دوای یارییەکە لەکاتی بەجێهێشتنی یاریگای سان سیرۆ دەشەلی.
🚑 #ItaliaGermania – Riccardo #Calafiori lascia zoppicante San Siro dopo il problema fisico rimediato nel finale di gara: “Le mie condizioni? Non lo so ancora”
🎥 @GiokerMusso pic.twitter.com/usMFNTozv5
— calciomercato.it (@calciomercatoit) March 20, 2025
فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ پشکنین بۆ کالافیۆری دەکرێت بۆ ئەوەی راددەی پێکانەکەی دەستنیشان بکرێت، کە بەگوێرەی جۆری پێکانەکەی پێشبینی دەکرێت بەرگریکارە ئیتاڵییەکە بۆ ماوەی سێ بۆ شەش هەفتە لە یاریکردن داببڕێط، بەمەش لە یاریی ریال مەدرید بێبەش دەبێت، کە سەرەتای مانگی داهاتوو دەکرێت.
رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەمڕۆ کالافیۆری پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت، بەڵام بەلایەنی کەمەوە ناتوانێت لە یاریی داهاتووی ئازۆری بەرامبەر ئەڵمانیا لە نەیشنسلیگ یاریی بکات، کە لە یاریی چوون 2-1 بە مانشافت دۆڕان.
بەرگریکارە 22 ساڵانەکە کە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە ریزەکانی گەنەرزەوە کرد، لەم وەرزە پێنجەم جارە تووشی پێکان دەبێت و لە یارییەکانی هەڵبژاردەکەی و یانەکەی دادەبڕێت.