ئه‌وروپاگرنگتریننەیشنزلیگ

راهێنەری پۆرتوگال وەڵامی رەخنەكان دەربارەی گۆڕانكاری پێنەكردنی رۆناڵدۆ دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

رۆبێرتۆ مارتینێز، راهێنەری ئیسپانی هەڵبژاردەی پۆرتوگال وەڵامی رەخنەكان دەربارەی گۆڕانكاری پێنەكردنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ دەداتەوە.

شەوی رابردوو دانیمارك لە یاریگای خۆیدا میوانداری پۆرتوگالی كرد و یارییەكەش بە تاكە گۆڵێكی راسموس هۆیلوند لە بەرژەوەندی خاوەن ماڵ كۆتاییهات.

لەو یارییەدا كریستیانۆ رۆناڵدۆی تەمەن 40 ساڵان بە درێژایی یارییەكە یاریكرد و لەلایەن راهێنەرەوە گۆڕانكاری پێنەكرا.

لە دوای یارییەكە رۆبێرتۆ مارتینێز گوتی:

هیچ هۆكارێک نەبوو بۆ ئەوەی كریستیانۆ رۆنالدۆ گۆڕانكاری پێبكەم، لە كاتێكدا كە هۆكاری هیچ كێشەیەک نەبووە كە پەیوەندی بە گۆڵ نەكردنەوە هەبێت.

رۆناڵدۆ لەو جێگایانە بوو كە چاوەڕێمان دەكرد و دەمانویست، بەردەوام ئامادەبوو بۆ ئەوەی هەلی گۆڵكردن بەدەستبهێنێت، بۆ منیش كێشەی ئاستی هێرشبەری پۆرتوگال نەبوو.

چاوەڕوان دەكرێت پاش سێ رۆژی دیكە یاریی گەڕانەوە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردە لە پۆرتوگال بكرێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button