تا ئێستا بیلال ساڵح بەشداری زۆرترین گۆڵی کردووە لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان
بیلال کاریگەری لە گۆڵکاری خولەکەش زیاترە

یاریگا –
بیلال ساڵح ناوەراستکاری شێروانە تا ئێستا لەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان بەشداری زۆرترین گۆڵی کردووە.
وێڕای ئەوەی گۆڵکاری خولەکەش نیە، بیلال ساڵح ناوەراستکاری شێروانه زۆرترین بەشداریکردنی گۆڵی هەبووە لەگەڵ شێروانە، بیلال لە دوای 23 گەر لە یارییەکانی خولی نایابی کوردستان نۆ گۆڵی بۆ شێروانە کردووە لە ریزبەندی شەشەمی گۆڵکاران دێت، بیلال توانیویەتی نۆ ئەسیستیش بۆ هاوڕێکانی بکات و لە ریزبەندی یەکەمی ئەسیستکارانی ئەم وەرزەی خولی نایابی کوردستان دێت، کاریگەری بیلال لە فەرحان شکوری هێرشبەری دەربەندیخانیش زیاترە کە بە 15 گۆڵ گۆڵکاری خولەکەیە، بەمەش یاریزانەکە زۆرترین بەشداریکردنی گۆڵی هەیە تا ئێستا لە سەرجەم یاریزانە بەشداربووەکانی خولەکە.
دوای بیلال ساڵح، محەمەد عەبدوڵا لە زاخۆ شەش ئەسیستی هەیە، هەریەک لە بیلال نەعنوس لە پیشەسازی و چالاک سەرکەوت لە پێشمەرگەی هەولێر و میران محەمەد لە دەربەندیخان پێنج ئەسیستیان هەیە.
زەکەریا تاڕق به وەرگرتنی 10 کارتی زەرد زۆرترین کارتی وەرگرتووە لە نێو سەرجەم یاریزانەکانی خولی نایابی کوردستان، دوای ئەویش هەریەک لە محەمەد عەبدوڵا لە زاخۆ و ئەژی ئومێد لە پیشەسازی دێن کە هەریەکە و هەشت کارتی زەردیان هەیە، زۆرترین کارتی سووریش ئەمیر ئەسەدزادە لە هەولێر و محەمەد جەلال لە شێروانە هەریەکەیان دوو کارتی سووریان وەرگرتووە.