ئینگلتەراگرنگترین

یاریزانێکی ئێستای چێڵسی پیشەیەکی جیاوازتر هەڵدەبژێرێ

Yariga App

یاریگا –

کیرنان دوسبێری هۆڵ، یاریزانی ئێستای یانەی چێڵسی و پێشووی لێیستەر سیتی چاوی لە پیشەیەکی جیاوازترە لە یاریکردنی تۆپی پێ.

هۆڵ لەدوای 7 ساڵ یاریکردن بۆ رێویەکانی ئینگلتەرا، سەرەنجام لە هاوینی 2024 بە بڕی 30 ملیۆن پاوەند گواسترایەوە بۆ بلووزی لەندەنیی. ناوبراو ئێستا چاوی لە چوونە نێو کایەیەکی جیاوازترە.

ئەو یاریزانە پێشتریش بە لێدوانێکی، کە دەگەڕێتەوە بۆ هاوینی ساڵی رابردوو، سەرەنجی میدیاکانی بۆلای خۆی راکێشا کاتێک لەخۆبووردانە راگەیاند پێشتر و سەروەختی یاریکردنی نگۆلۆ کانتێ بۆ لێیستەر، ئەو بەرپرس بووە لە خاوێنکردنەوەی لاپچینی ئەستێرە فەڕەنسییەکە وتبووی

لە وەرزی 2015-16 ئەوکاتەی لێستەر بووە پاڵەوانی پرێمەرلیگ، بەرپرسی خاوێن کردنەوەی لاپچینەکانی کانتێ بووم. بەردەوام بەخشیسی بۆ جێدەهێشتم. شەوێکییان نزیکی جەژنەکانی سەری ساڵ بوو، پارەی تەواوی پێنەبوو، بۆیە چوو لە ئامێرێکی ATM پارەی دەرکرد و بەخشیشی پێدام. کەسێکی زۆر بەدڵە و هیوادارم کاروانەکەم هاوشێوەی ئەو بێت.

ئەستێرەیەکی چێڵسی پێشتر بەرپرسی خاوێن کردنەوەی لاپچینەکانی کانتێ بووە – Yariga

بەگویرەی زانیارییەک سەرچاوە باوەڕپێکراوەکانی ئینگلتەر بڵاویکردووەتەوە، ئەو یاریزانە ئینگلزییەکە کە تازە تەمەنی 26 ساڵە، چووەتە کۆرسێکی تایبەت بە بەڕێوەبەرێتی وەرزشیی.

مێدیا ئینگلیزیەکان بە سەرسوڕمانەوە بایەخیان بە هەواڵەکە داوە. بەتایبەت کە ناوبراو پێشتر خەونی ئەوەبووە کاروانی یاریکردنی هاوشێوەی کانتێ بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button